دوایین زانیاری له‌باره‌ی ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان

0

نوچەنێت.هەولێر:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان، پرسی مافە داراییەكانی گەنمی جوتیاران تاتوێدەكات و دەڵێ، بەردەوامن لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و دارایی لەسەرخەتین و هەرچی لەدەستمانبێت درێغی ناكەین.

بەپێ راگەیەنراوێكی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ نوچه‌نێت نێراوە تێدا هاتووە، ئەمڕۆ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری بەغدا پێشوازیكرد لەهەردوو پەرلەمانتاری كوردستان (مەلا غەریب پێنجوێنی و خەڵەف ئەحمەد) كە بەمەبەستی بەداواداچوون بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان هاتونەتە بەغدا.

لەدیدارێكدا كە هەردوو پەرلەمانتار مەسعود حەیدەر و فەرهاد قادر ئامادەبوون، ئارام شێخ محمەد ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری پێشووی بازرگانی هەولێكی زۆرماندا تاتوانیمان 50 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی كوردستان بكەین،لەتازەترین هەنگاویشمان داوامان لە وەزیری كاری عێراق كردووە،كەبەوەكالەت وەزارەتی بازرگانی بەڕێوەدەبات وردەكاری كۆی ئەو پارەیەمان بۆ بنێرێت كە تائێستا ڕەوانەی كوردستان كراوە تا بەسەر جوتیاراندا دابەشبكرێت.

وتیشی:بەردەوام لەسەرخەتین لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئومێدمان هەیە جوتیاران لەچاوەڕوانیی ڕزگاریان بێ‌ و مافە داراییەكان وەربگرن.

هاوكات مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لەبودجەی ساڵی 2016دا داوامانكردووە، پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان بۆ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 خەرجبكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com