ئارام شێخ محه‌مه‌د: هەوڵێكی جدی هەیە له‌ به‌غدا بودجه‌ی‌ هه‌رێم بۆ 13% كه‌مبكرێـته‌وه‌

0

نوچەنێت.هەولێر:

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێ، داوامان كردووە لەو 3% یەی لەمووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەبڕێت،بەشێكی تایبەتی تەرخانبكرێت بۆ پێشمەرگە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی جێگری سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ نوچه‌نێت نێرداوه‌ تێدا هاتووه‌،ئەمرۆ ئارام شێخ محه‌مه‌د لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەبارەگای ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیكرد لە (یان كۆفیچ) نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق و وەفدێكی هاوڕێی.

لەدیدارێكدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەداخەوە هەواڵی ناخۆشمان پێیە، نەوت بەردەوام لەدابەزیندایەو چۆتە خوار ئەو نرخەی لەپرۆژە یاسای بودجەدا دیاریكراوە، وتیشی: نەوتی بەسرە كە سەرچاوەی دارایی عێراقە، بە 7 بۆ 8 دۆلار كەمتر دەفرۆشێت لەنرخی جیهانی بەهۆی جۆرەكەی، بەوەش بەپێی لێكدانەوەكان ئەگەر لەڕۆژێكدا عێراق سێ‌ ملێۆن بەرمیل نەوت بفرۆشێت و هەر بەرمیلێك بدات بە 30 دۆلار مانگانە دوو ملیار و حەوسەد ملیۆن دۆلار پاشەكەوتی دەبێت، لەكاتێكدا مانگانە 3ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری پێویستە تەنها بۆ مووچە.

ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕاشیگەیاند، كورد كۆمەڵێك تێبینی هەیە لەپڕۆژ یاسای بودجەی ساڵی 2016، هەولێكی جدی هەیە بۆئەوەی لە17% كەمكەنەوە بۆ 13%، خەرجی حاكیمە هەموار بكەنەوە، كە 7 بڕگە لەخۆدەگرێ‌ و دەرمان و پسوڵەی خۆراكیش لەم چوارچێوەیەدایە، جگە لەپاكتاوكردنی قەرزەكان (تسویە الدیون)، لەلایەن چاودێری داراییەوە، كە هەوڵ هەیە بڕیارەكانی بكرێتە فیدراڵی و بەغدا سەرپەرشتی بكات، هاوكات ئەوەشی وت، ئێمە دەمانەوێت لەو 3% لەمووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەبڕێت هاوشێوەی حەشدی شەعبی، پارەش بۆ پێشمەرگە تەرخانبكرێت، بەوپێیەی بەشێكە لەسیستمی بەرگریی عێراق.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: سەرباری هەموو ئەو كێشانە، كێشەكانی هەولێر و بەغدا ئاستنگێكی ترەو لەلایەك مووچە خۆرانی هەرێم دوو ساڵە لەدۆخێكی نالەباردا دەژین و بازاڕو جوڵەی بازرگانی لەپەككەوتنی تەواو نزیكبۆتەوە، لەلاكەی تریشەوە، ململانێی هێزە ئیقلمییەكانیش خەریكە بەتەواوی خۆی دەهاوێتە ناو عێراق، كە بەهیچ شێوەیەك خزمەت بەبەرژوەندییەكانمان ناكات.

لای خۆیەوە نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق ، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لەو دۆخەی عێراق و كوردستانی تێكەوتووە، وتی: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەنزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكا و هەوڵی جدیش دەدەن تا پشتیوانی و هاوكاری زیاتر بۆ عێراق كۆبكەنەوە بەمەبەستی دەربازبوونی لەو دۆخە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com