نوچەنێت.هەولێر:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دهڵێت،گۆڕان 18هەزار چەكداری هەیە،ئەمەش بەبەڵگەی ئەوەی لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا 18هەزار دەنگی لەناو پێشمەرگەدا هێنا،ئەگەر وا نەبێت چۆن دەنگی پێدەدەن؟”.
مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) باس لەوە دەكات پێکهێنانی هێزیی چەكدار پێویستی بە بودجەیەكی گەورە هەیە، ئەو دەڵێ “دروستكردنی هێزی چەكدار ئاسان نییە و پێداویستی زۆری دەوێت، هەر لە موچە، شوێن، چەك، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل و زۆر پێداویستی دیكەش، ئایا ئەمە بە گۆڕان دابیندەكرێت؟ نەخێر، بۆیە خۆشیان باوەڕیان بە پێکهێنانی هێزی چەكدار نییە و رەتیان كردووەتەوە پێکیبهێنن”.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئاماژە بۆ ژمارەی دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات، لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا، كە لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا بە روونی دەركەوت، هەر وەك گوتی “گۆڕان 18هەزار چەكداری هەیە، ئەمەش بەبەڵگەی ئەوەی لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا 18هەزار دەنگی لەناو پێشمەرگەدا هێنا، ئەوان گۆڕانن، ئەگەر وا نەبێت چۆن دەنگی پێدەدەن؟”.
سەنگاوی وتیشی”یەكەكانی 70و80 یەكێتی و پارتی هیچ كاتێك یەكناگرنەوە، تەنیا چارەسەر ئەوەیە لەسەرەتاوە هێزێكی دیكە دروست بكرێت، ئەو هێزانەی پێشووش بەتێپەڕینی كات خانەنشین بكرێن”.
لەماوەی رابردوودا چەند هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوە گۆڕان، پێشنیاری دروستكردنی هێزی چەكدارییان لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا كرد، ئەمەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لەناو گۆڕانو حیزبەكانی دیكەی بەدوای خۆیدا هێنا.