نوچەنێت.هەولێر:
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبونەوەو هەردولاشیان كۆك بوون لەسەر یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15-12-2015 وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی کۆمەڵی ئیسلامی كرد و لە بارەگای سەرەکی مەکتەبی سیاسیی ئه‌و حیزبه لە سلێمانی کۆبوونەوە.
وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێكهاتبوون له سامان گه‌رمیانی و حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عیدو له‌تیف شیخ عومه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌و هه‌روه‌ها شۆرش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێكهاتوون له هه‌ریه‌ك له موحه‌مه‌د حه‌كیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی سیاسی و رێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌و هه‌روه‌ها سه‌لیم كۆیی به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
دوای كۆبونەوەكەش یەكێتی و كۆمەڵ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن سازكرد.
لای خۆیەوە رێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و وته‌بێژی كۆمەڵی ئیسلامی وتی:هەردوولامان كۆك بووین لەسەر یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان.
وتیشی:هەموو لایەنەكان بەئەندازەی دەنگەكانیان بەرپرسن لە چارەسەركردنی كیشەكانی هه‌رێمی كوردستان.
رێبوار حه‌مه‌د راشیگەیاند:لەكۆبونەوەكەدا باسی ئاڵۆگۆڕی پۆسته‌كانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان نه‌كراوه.
لەلای خۆشییەوە له‌تیف شیخ عومه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یەكێتی وتی:لە كۆبونەوەكە باسی دۆخی هەرێمی كوردستان‌مان كرد چونكه دۆخی هەرێم چەقی بەستووە و پێویستە هەموومان هەوڵی چارەسەرکردنی بدەین.
وتیشی:ئێمە لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی پەیوەندێكی برایانە و دۆستانەمان هەیە.
راشیگەیاند:پارتی نەرمی نواندوە بەرامبەر پیشنیارەكانی یەكێتی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌ڵام گۆڕان پێشنیاره‌كانمانی رەتكردەوە.
سەردانی شاندی یەکێتی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە ئەو حزبە بۆ ئاسایکردنەوەی بارودۆخی هەرێم دەستیپێکردووە و پێشتریش لەگەڵ هەریەکە لە پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ و شیوعی و لایەنەکانی تردا کۆبووەتەوە و سێ پێشنیازی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخە داوەتە لایەنەکان.