نوچەنێت.هەولێر:
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌دان.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15-12-2015 وه‌فدێكی یه‌كێتیی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
بەپێ هەواڵی سایتی كۆمەڵ،وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێكهاتبوون له سامان گه‌رمیانی و حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عیدو له‌تیف شیخ عومه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌و هه‌روه‌ها شۆرش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێكهاتوون له هه‌ریه‌ك له موحه‌مه‌د حه‌كیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی سیاسی و رێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌و هه‌روه‌ها سه‌لیم كۆیی به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
سەردانی شاندی یەکێتی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە ئەو حزبە بۆ ئاسایکردنەوەی بارودۆخی هەرێم دەستیپێکردووە و پێشتریش لەگەڵ هەریەکە لە پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ و شیوعی و لایەنەکانی تردا کۆبووەتەوە و سێ پێشنیازی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخە داوەتە لایەنەکان.