نوچەنێت
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 15-122015 وەزیری بەرگری توركیا، بەسەردانێك بگاتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی حكوومەت كۆبێتەوە.
دوای هەواڵی هاتنی سوپای توركیا بۆنزیك موسڵ، گرژی كەوتە نێوان هەردوو حكومەتی توركیاو عیراق. ئەم سەردانەی دوای دەربڕینی نارەزاییەكانی عیراق دیت. كە داوای لە توركیا كرد لە زووترین كاتدا هێزەكانی بكشێنێتەوە.
پێشتریش هاكان فیدان، بەرپرسی دەزگای میت-ی توركیا، بۆ هەمان مەبەست سەردانی توركیای كرد.
وەزیری بەرگری توركیا دێتە بەغدا
0
Share.