لە سعودیە زاوا قژی درێژ بوو بوکیان لێ سەندەوە

0

نوچە.نێت.mbc

 

دوای کۆتایی هاتنی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای ریازی پایتەختی سعودیە ، کیشە دەکەوێتە نێوانی دایکی بوکێ و زاوا.

لە رۆژنامەی هەواڵی سعودیە بڵاوکرایەوە کە کێشە دەکەوێتە نێوان زاوا – ماڵی خەسو ،بەهۆی ئەوەی زاوا قژی درێژ بوو زاوا بریایدا جیابێتەوە.

دوای ئەوەی بوک وزاوا بریار ئەدەن بچن بۆ وێنە گرتن هەموو شتێک ئاسایی تێپەری و ، بەڵام لەپر زاوا قژی دەرئەکەوێت، هەرچەندە زاوا قژی تونگ بەستوە بەڵام قژی دەکرێتەوە، لەوکاتەدا دایکی بوک لە ژوری وێنەگرتن دەبێت، دواتر دایکی بوک تورە دەبێت کە زاوای بەوشێوە بینی دەڵێت ” ناتوانیت کچی من ببەیت هەتا قژت کورت نەکەیتەوە”.  بەڵامدایکی زاوا ئەلێت” ئەو پیاوە ژن نیە ئێوە ناتوانن مەرج بسەپێنن بەسەریدا ” هەر لەوکاتەدا دایکی بوک تورە دەبێت دەستی کچەکەی دەگرێت و دەچنە دەرەوە ، زاوا دەست بەقسەی ناشرین دەکات هەر بۆیە هەوڵ درا کێشەکە گەورە نەبێت بەڵام دایکی بوک و براکانی رازای نەبون بەو کارە کردیان بەهەرا ، بوک بەدوای قسەی دایک و براکانی کەوت دەچێتە دەرەوە ،بوک وتی” منیش لەگەڵ قسەی دایکمم” .

شایەنی باسە دواتر زاوا وتی بە بوک نەتۆ نەدایکی تۆ ناتوانن مەرج بۆ من دابنێن ، لەوکاتەدا زاوا بریاری دا جیابێتەوە. بوکەکە دەست بە گریان کرد ووتی: بروام نەکرد شتەکان بەو شێوە بروات بەهۆی قژ درێژی زاوا  کار بگاتە جیابونەوە، ئەوەی رویدا لە فیلم ئەچوو .

 

 

 

 

iStock_000068340117_Medium
48d0ad4cc00596f443168c16bf107711

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com