نوچە.نێت.سیدتی
هونەرمەندی ئوسترالی نیکۆڵ کیدمان، دوای ١٤ ساڵ جیابونەوە لە تۆم کروز، ژیان و هاوسەرگیری لەگەڵ تۆم کروس بۆ راگەیاندن ئاشکرا دەکات و دەڵێت” کاتێ ژیان هاوسەرگیرم لەگەڵ تۆم کروز پێکهێنا مناڵ بوم بەڵام پەشیمانیش نەبووم لەو کارە “.
ئەکتەری بەناوبانگ نیکۆڵ بۆ رۆژنامەی Evening Standard دەڵێت ” لە فیلمی”Grace of Monaco” تۆم کروز-م ناسی گەنجێکی جوان بوو ، وەلە فیلمی “Days of Thunder” لەگەل یەک کەوتینە خۆشەویستی و دواتر لە ١٩٩٠بە دزی دایک وباوکمانەوە ژیان هاوسەریمان پێکهێنا، ئەو کات من تەمەنم ٢٣ ساڵ بوو ، توم کروز تەمەنی ٢٨ ساڵ بوو، بریاری مناڵ دروستکردنمان دا بەناوی Connor و Isabella،بەڵام دوای ١١ ساڵ پێکەوە بوون ، کیشەو ئاڵۆزی دروست بوو ، لە ٢٠١١جیابوینەوە.
ئەو هونەرمەندە تەمەن ٤٨ ساڵە “نیکۆڵ کیدمان” دەشڵێت: دوای جیابونەوەم لەگەل تۆم کروز بە دۆخێکی سەختدا تێپەریم ،کە زۆر هەستم بە تەنیایی دەکرد بەتایبەت تەنیایی لە خۆسەویستی،لە رووی هونەریشەوە تەنیا بووم ، بەڵام دواجار جارێکی تر کەوتەمە خۆشەویستی کەسێکی تر ئەویش میوزیکژەن و گۆرانی بێژ Keith Urban -وە لەساڵی ٢٠٠٦ جارێکی تر ژیان هاوسەرگیرم پێکهێنایەوە ئەم هاوسەرگیریە، زۆر جیاوازتر بوو لە زەواجی پێشوتر دوو مناڵیشم لە کیت هەیە.





