نوچەنێت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وێستگەیەكی ئامادەكراوی كارەبا، دێننە كوردستان.
ٍئەمساڵ بە بوراورد بە ساڵانی پێشوو، رێژەی كارەبای نیشتمانی كەمبۆتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایی خەڵك. حكوومەت بۆ هەبوونی ئاوارەی زۆر و خواستی زۆر لەسەر كارەبای دەگەڕێنێتەوە.
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاو كردۆتەوە. تێیدا هاتووە” ئەمڕۆ 14-12-2015 وەزیری كارەبا لەگەڵ بەرپرسی كۆمپانیای سیڕای ئەندازیاری كە لە گروپی گەورە كۆمپانیاكانی ژەنەراڵ ئەلەكتریكی ئەمریكییە. كۆبۆتەوە.
كۆمپانیا ئەمریكییەكە ئەوەی خستۆتەروو، كە پڕۆژەیەكیان بۆ هێنانی تۆڕباین و ئامێری ئامادە بۆ دانانی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەتوانای 1200مێگاوات كارەبا هەیە.
سەبارەت بە تێچووی پڕۆژەكە بەرپرسی كۆمپانیای سیڕای ئەندازیاری، ئاماژەی بەوەكردوووە، ئامادەن تێچووی وێستگەكە بەشێوەی قەرز لە حكوومەتی هەرێم وەربگرنەوە.
هەواڵێكی خۆش بۆخەڵكی كوردستان
0
Share.