سەرکردەیەکی پارتی: د. بەرهەم کەسێکی بەتوانایە، هەقی خۆیەتی دوو ساڵی تر سەرۆکی حکومەت بێت
نوچەنێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە سلێمانی و بەپرسی لقی پارتی لەسلێمانی لە بەرنامەی بەڕاشکاوی کەناڵی نالیا رایگەیاند، د،بەرهەم کەسێکی بەتواناو رۆشنبیرە هەقی خۆیەتی دوو ساڵی تر لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوەو دوای ئەوە کارەکانی هەڵسەنگێنرێت.
وێڕای ئەوەی زۆربەی سەرکردایەتی پارتی زەرورەتی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەتیان لە دکتۆر بەرهەم ساڵح وەک مافی پارتەکەیان بەپێی ڕێککەوتنی ستراتیژی لا زەرورەتە، ئاری هەرسین ئەندامی سەرکردایەتی سلێمانی و بەرپرسی لقی پارتی. لە بەرنامەی بەڕاشکاوی کەناڵی نالیا رادەیگەنێت دبەرهەم ساڵح کەسێکی رۆشنبیر و بەتوایایە، هەقی خۆیەتی بۆ ماوەی دوو ساڵی تر بـمێنێتەوە و دەشڵێت”بەرژەوەندی هەموولایەک وا دەخوازێک دەخوازێت د.بەرهەم بۆ ماوەی دوو ساڵی تر لە پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتدا بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەرکەکانی تەواو بکات. دوای ئەو ماوەیە کارەکانی هەڵبسەنگێنرێت.
