یەكگرتوو رەتیدەكاتەوە پارتی (15) پۆستی لە حكومەتی خۆجێی هەولێر پێدابێت

0

نوچەنێت.هەولێر:

سەركردایەتی دەڤەری هەولێری یەكگرتوو دەنگۆی پێدانی (15) پۆست لەلایەن پارتییەوە لە حكومەتی خۆجێی هەولێر رەتدەكاتەوە

ماوەیەكە هەواڵی ئەوە بڵاو دەكرێتەوە كە پارتی (15) پۆستی لە حكومەتی خۆجێی هەولێر بە یەكگرتوو داوە، لەوبارەوە سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی سەركردایەتی دەڤەری هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی بە ماڵپەڕی فەرمی حێزبەكەی راگەیاندوە:ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و بەشێوەی فەرمی هیچ لایەنێك و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوبابەتەی لەگەڵ ئێمە تاوتوێ نەكردووە.

وتیشی: وەرگرتنی پۆستی حكومەتی خۆجێی هەولێر وەك پارێزگاكانی تری هەرێم پەیوەستە بە گفتوگۆ و حیواری نێوان لیستە براوەكان و وەك لیستی خزمەتیش لەهەولێر ماوەیەكە گفتوگۆكانمان وەستاون لەبەردۆخی سیاسی هەرێم و هیوادارین لەزووترین كاتدا گفتوگۆكان دەست پێ بكەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com