نوچە-رادیو زمانە
فەرشاد موئمنی، ئابووری ناسی بەناوبانگی ئێران دەڵێت: پلەی جیهانیی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەل گەندەڵی پلەیەکی شیاو نییە و ئەم وڵاتە بە تەنها لە ٧٧%ی وڵآتانی جیهان گەندەڵترە.
موئمنی بە ئیلنای راگەیاندووە: لە ساڵی ١٣٥٥ بەم لاوە، حاکمییەتی بڕیاری داوە کە بە شێوەی سیستەماتیک بەرەوڕوی گەندەڵی ببێتەوە، بەڵام ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە شان بە شانی ئەو رێکخراو و دامەزراوانەی کە بۆ ئەم بەمەستە پێکهاتوون، رادەی گەندەڵی لەم وڵاتە بەرز بۆتەوە.
رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵی رابردووی خۆیدا رایگەیاندبوو، ئێران لە کۆی ١٧٥ وڵاتی جیهان، پلەی ١٣٦ لە پەیوەندی لە گەڵ”پێوەرە جیهانیەکانی هەست کردن بە گەندەڵی” بۆ خۆی تەرخان کردووە.
شەفافییەتی نێودەوڵەتی رێکخراوێکی غەیرە حکومییە و بنکەی سەرەکی لە ئاڵمانیایە . ساڵانە چەند پێرستێک لەم بارەوە بڵاو دەکاتەوە. شارەزایان پێیانوایە کە گەندەڵی سیستەماتیک لەم وڵاتە تەشەنەی کردووەتە نێو هەموو دام و دەزگا و ئۆرگانەکانی حکومەتەوە.