نوچەنێت.هەولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده خه‌ڵاتی به‌سه‌ر (25) قوتابی دابه‌شكرد كه‌وا به‌پله‌ی به‌رز لە زانكۆ پزیشكیه‌كان وه‌رگیراو‌ن.
بەپێ راگەیەنراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه وێنه‌یه‌كی بۆ نوچه‌نێت نێرداوه تێداهاتووە،
د.پشتیوان سادق،وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشیاران, خه‌ڵاتی به‌سه‌ر (25) قوتابی قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی (رۆزاك)ی تێكه‌ڵاو دابه‌شكرد كه‌وا به پله‌ی به‌رز له زانكۆ پزیشكیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراو‌ن,له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی رۆزاكی تێكه‌ڵاو به سیسته‌می ئینگلیزی.
له‌وتەێكیشدا وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ست خۆشی له به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایان كرد كه هه‌میشه خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه و قوتابیانی قوتابخانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.


