ئەمیرعەبدوڵاهیان: موستەشارانی ئێرانی لە سوریا لە چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن

0

نوچە-رادیو فردا

جێگری عەرەبی ئافریقایی وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای وەدرۆخستنەوەی راپۆرتی”میدیاکانی رۆژئاوا”سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی سوپای پاسداران، لە سوریا، دەڵێت، ئێران وروسیا دەربارەی سوریا هیچ کێشەیەکیان نییە و زۆر بە جیدی هاریکاری سوپای سوریا دەکەن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی فەرمی ئێران، ئیرنا، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان رۆژی یەکشەمەم رایگەیاندووە کە موستەشارانی سەربازی ئێران، بێ وچان درێژە بە کاروچالاکیەکانیان دەدەن لە دژی تیرۆریزم. هەروەها ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی روسیا لە سوریا، بە ئەرێنی وەسف دەکات.

ئاژانسی هەواڵنێریی بلۆمبێرگ، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، لە زاری بەرپرسانی  سەربازی و رۆژئاوایی لە هەواڵێکدا رایگەیاندبوو: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا، خەریکی پاشەکشەکردن بە هێزەکانیەتی.

بەرپرسانی سەربازی و ئەمریکا، رایگەیاندووە، ئەم  پاشەکشە کردنەی ئێران کەلێن و ناکۆکی دەخاتە نێوان هاوپەیمانی دوو لایەنەی ئێران و روسیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com