ئارام شێخ محەمەد: سەردەمی خۆسەپاندن لەڕێی هێزەوە تاقیكرایەوە بەڵام سەركەوتوو نەبوو

0

نوچەنێت.هەولێر:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت،سەردەمی خۆسەپاندن و ئیدارەكانی وڵات لەڕێی هێزەوە تاقیكرایەوەو سەركەوتوو نەبوو، دیموكراسی و قبوڵكردنی جیاوازییەكان، شاڕێی دەربازبوومانە لە كۆی كێشەكان.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی جێگری سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ نوچه‌نێت نێرداوه‌ تێدا هاتووه‌،پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئارام شێخ محەمەد لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری بەغدا پێشوازیكرد لە (كریستۆڤەر لانگنمان)، باڵیۆزی ئوسترالیا لەعێراق.

لەدیدارێكدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاسی حكومەتی ئوسترالیای كرد كە لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی دژە داعش ڕۆلێكی بەرچاویان هەبووە، لەهاوكاریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان، هاوكات بەگرنگیەوە باسی ئەزموونی ئوسترالیای كرد وەك وڵاتێكی فرە ڕەنگ كە لەڕێی چەسپاندنی دیمكراسیی و ڕێزگرتن لەمافەكانی مرۆڤەوە توانیویانە ببنە یەكێك لەكۆمەڵگا پێشكەوتووەكانی جیهان، داواشیكرد هاوكارییەكانیان بۆ عێراق و كوردستان تەنها چەك و تەقەمەنی نەبێ .

لەبەشێكی تری قسەكانیدا، ئارام شێخ محەمەد باسی لەكێشە سیاسیەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد و ڕایگەیاند: تائێستا نەمانتوانیوە وەك پێویست سود لەمێژوویی خۆمان وەربگرین و كەڵكەڵەی پەراوێزخستن و سڕینەوەی بەرامبەرمان تێنەپەڕاندووە .

تەئكیدیشی كرد، لەڕابردودا خۆسەپاندن و زەبری هێز زۆر تاقیكرانەوە كە جگە لەماڵوێرانی هیچمان چنگ نەكەوت، وتیشی:جگە لە دیكموراسی و ڕێزگرتن لەجیاوازییەكان، هیچ بژاردەیەكی ترمان لەبەردەستدانیە.

لەبەرامبەر باڵیۆزی ئوسترالیا وێڕایی جەختكردن لەسەر بەردەوامی وڵاتەكەی لەهاوكاریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان لەشەڕی تیرۆر، سەقامگیری سیاسی و پێكەوەیی هێزە سیاسیەكانی بەگرنگ زانی بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر كۆی ئاستنەگەكاندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com