نوچە-رادیو فردا
جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە١٣ی دێسامبەر رایگەیاندووە : لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، یەکێک لە پاڵێوراوانی کۆماریخوازەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە وتبووی دەبێ چوونی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا قەدەگە بکرێت. بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەم وڵاتە وەسف دەکات.
جۆن کیری، لە گفتەگۆیەکی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەی بی سی دەڵێت: ئەم لێدوانانە، روانگەی کەسێکی ئەمریکی دەخاتە روو، کە بە نیازە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە بەشدار ببێ. هاوکات خوازیاری هەڵاواردنە لە دژی ئایینێکی تاییبەت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێیوایە: ئەم لێدوانانەی ترامپ دژ بە یاسایی بنەڕەتی ئەمریکایە. هاوکات سەرنج نەدانە بە بەهاکانی کۆمەڵگای ئەمریکا.