وەزارەت خوێندنى باڵا داواى دامەزراندنى (یەکەم و دووەم و سێیەم)ەکان دەکات

0

نوچەنێت.هەولێر:

وەزارەت خوێندنى باڵا له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ نوچەنێت نێردراوه‌، داواى دامەزراندنى (یەکەم و دوەم و سێیەم)ى زانکۆکان دەکات.

دەقی راگەیەنراوەكە:

لەبەر ڕۆشنایى بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکدا داواى دامەزراندنى (یەکەم و دوەم و سێیەم)ى زانکۆکان دەکات.

 

دواى ئەوەى لە ڕێکەوتى (١٢/٨/٢٠١٥) بە نوسراوى ژمارە (٦٥٥٢) سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر دامەزراندنى (یەکەم و دوەم سێیەم)ى زانکۆکان لە ساڵى خوێندنى (٢٠١٣-٢٠١٤)، لەهەمان نوسراوداو لە خاڵی سێیەمدا ئاماژە بەوە کرابوو کە وەزارەتى دارایى و ئابورى بەهەماهەنگى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى میلاکى پێویست لە چوارچێوەى بودجەى ساڵى (٢٠١٦)دا بۆ دەرچوانى (یەکەم و دوەم و سێیەم)ى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٤-٢٠١٥) دابین دەکات.

 

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکدا بەژمارە (٢٧٢١٠) کە ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتى (١٤/١٢/٢٠١٥) دەرچوەو، ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى و ئابورى کردوە، بەخشتەیەکى تایبەت کە (داتاو زانیارى) گشت زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان لەخۆگرتوە لەگەڵ ژمارەى دەرچوەکانیان لەسەر ئاستى بەشەکان، داوایکردوە کە (١١٩٧) پلە لە میلاکى ساڵى (٢٠١٦) بۆ دامەزراندنى (یەکەم و دوەم و سێیەم)ى زانکۆکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٤-٢٠١٥) دابین دەکات دابین بکەن.

 

ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

14/12/2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com