عەلی یونسی : ئامانجی داعش خەلافەتی عەرەبییە نەک ئیسلامی

0

نوچەنێت:العربیە

عەلی یونسی، یاریدەدەری تایبەتی سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پێکهاتە جیاوازە نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەکانی نێو ئێران، لە وتارێکدا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمامی هەشتەمی شیعەکان دەڵێت: ئامانجی زۆرێک لە جموجوڵەکانی ناوچەکە،گەڕانەوەی سەروەری نەژادی عەرەبە، بۆ سەر جیهانی ئیسلام ، داعشی بەم شێوازە پێناسە کردووە.

بە وتەی یونسی، عەرەبەکان لە بەرامبەر تورک  وئێرانیەکان هەست بە سووکی دەکەن. داعشیش وڵامێکی مێژووییە بۆ گەڕانەوەی سەرەوەرییان بۆ سەر جیهانی ئیسلام.

سەبارەت بە دەوڵەتی خەلافەت گوتویەتی: ئامانجی داعش خەلافەتی عەرەبیە نەک خەلافەتی ئیسلامی، لەبەر ئەوە هەموو تاوانێك ئەنجام دەدەن.

یونسی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا،هێرش دەکاتە سەر خەڵکی ئازەربایجان، بە هۆی سەرهەڵدانی دروشـمی بژی خەلیجی عەرەبی لە یاریگای تەورێز، بە خۆفرۆش وەسفیان دەکات.

لەبارەی ئەوەوە پێیوایە”کۆمەڵێک خەڵکی خۆفرۆش و بەلارێدابراو، دەستیان داوەتە جووڵەیەکی پیس و مەترسیدار و دروشـی بژی خەلیجی عەرەبییان وتوەتەوە. دەسلێ ئەم کۆمەلە خەلکە نە ئازەرین و نە ئێرانین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com