ئەمریکا: سەبارەت بە ئەسەد ئومێدمانە لە گەڵ روسیا بگەینە ریککەوتن

0

نوچە-ئاژانسی فارس

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا رایگەیاندووە: واشنتۆن پێی وایە کە دەکرێت سەبارەت بە قۆناغی راگوێزی سیاسی لە سوریا و وەلانانی بەشار ئەسەد، لە گەڵ روسیا بگەنە رێککەوتن.

ئەم بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا دەڵێت:ئەگەری ئەوە هەیە کە روسیا لە رەوتی قۆناغی راگوێزی سوریا،  لە گەڵ وەلانانی بەشار ئەسەد رێکبکەون.

کلسێت والاندێر،مودیری بەڕێوەبەری بەشی روسیا و ئوراسیای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاندووە: جۆن کێری وەزیری دەرەوە، لە سەردانەکەی بۆ روسیا سەبارەت بە “رەوتی سیاسی ئێستا”ی روسیا لە گەڵ بەرپرسانی روسیا گفتوگۆ دەکات.

والاندێر رونیدەکاتەوە”دەکرێ سەبارەت بە قۆناغێکی راگوێزی سیاسی کە مەرجەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانێتی سەبارەت بە نەبوونی ئەسەد لە دەسەڵات، بگەینە رێکەوتن. ئەمە هەمان ئەو باسەیە کە لە ئێستادا تەرکیزی کراوەتە سەر. ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی روسیا، پشتیوانی لە سوریاو بەهێزکردنی بەشارئەسەدە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com