باڵوێزی ئێران لە بەغدا: لە ئایندەیەکی نزیک هاوپەیمانییەکی چوارقۆڵی پێک دێنین

0

نوچە-مهر

حەسەن دانایی فەرد، باڵوێزی ئێران لە بەغداد لە لێدوانێکدا رادەگەیێنی: کۆمیتەیەکی هاوبەش لە لە نێوان ئێران، سوریا، عێراق و روسیا بۆ گۆڕینەوەی زانیاری پێکهاتووە، لە ئایندەیەکی نزیک دەگۆڕدرێ بۆ هاوپەیمانییەکی چوارقۆڵی.

حەسەن دانایی فەرد ، لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێک سەبارەت بە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە چاکسازیەکانی ئەم دواییانەی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: بێگومان ئەنجام دانی ریفۆرم و چاکسازی لە تێکڕای کۆمەڵگەکان دەبیتە هۆی گەشەکردن و سەقامگیری. عێراقیش لەم چوارچێوەیە بەدەر نییە.

دانایی فەرد وێڕای دەربڕینی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ دەوڵەتی عێراق، سەبارەت بە ئەنجامدانی چاکسازی لەم وڵاتە دەشڵێت: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە ئەزموونەکانی خۆی لەم پەیوەندیەدا بخاتە خزمەت دەوڵەتی عێراقەوە.

دانایی فەرد رایدەگەیێنێ: کۆماری ئیسلامی ئێران، بەردەوام پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ کۆمەڵگای سوننە، شیعە و کورد هەبووە و ئێستاش بەردەوامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com