رەفسەنجانی: بۆ تاوتوێ کردنی هەڵبژاردنی رابەری داهاتووی ئێران گرووپێک دیاریکراوە

0

نوچە-رادیو فردا

ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێمی ئێران، لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵنێری ئیلنا، دەڵێت: لە ئیستادا بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی رابەری داهاتووی ئێران “لە ئەگەری هەر جۆرە پێشهاتێک” گرووپێک دانراوە.

هاشمی رەفسەنجانی لەم وتووێژەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە لایەن ئاژانسی هەواڵنیری ئیلناوە بڵاو کراوەتەوە. وێڕای ئاماژەدان بە ئەرکەکانی ئەنجومەنی شارەزایان گوتویەتی:هەر کاتێک کە بڕیاری بێ رابەر بگۆڕدرێ یان بوونی نەبێ و کەسێکی دیکە جێگەی بگرێتەوە. دەبێت سەرلەنوێ کارێکی گەورە لە ئەستۆ بگرێ.

رەفسەنجانی ئەوەشی خستۆتە روو:هەرچەند ئەنجومەنی شارەزایان خەریکن ئامادەکاری دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش گرووپێکیان دەستنیشان کردووە. دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە لە ئەگەری هەر رووداووپێشهاتێک، کەسانێک بخەنە دەنگدانەوە.

بە پێی خاڵەکانی ١٠٧  و١١١ یاسایی بنچینەیی ئێران، هەڵبژاردن و لادانی رابەرلە ئەستۆی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەرییە.

ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی کۆتایەکانی ساڵی رابردوو، سەبارەت بە داهاتووی رێبەری لە ئێران هەندێک باسی ورووژاندبوو.  رایگەیاندبوو کە پێکهێنانی ئەنجومەنێکی چەند کەسی رەنگە بە سود بێت.

عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کاتی دەستپێکی خولی داهاتوی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری تەمەنی ٧٧ ساڵ دەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com