نێچیرڤان بارزانی مەشعەل تەمۆ بە سەرکردەیەکی ئازاو لێهاتوو ناو دەبات

0

نێچیرڤان بارزانی مەشعەل تەمۆ بە سەرکردەیەکی ئازاو لێهاتوو ناو دەبات

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانی خەمباری خۆی بە بە تیرۆرکردنی مەشعەل تەمۆ رادەگەیەنێت دەڵێت”دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگی هەموو کوردستانیەک و پشتگیری تەواوی خۆمام بۆ دۆستانمان لەکوردستانی سوریا دەردەبڕم” چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت دەبوو رونیشی بکردایەتەوە بۆ وا درەنگ ئەو چەند دێڕەی راگەیاند.

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی نوسیویەتی”دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگی هەموو کوردستانیەک و بە توندی ئیدانەی تیرۆرکردنی سەرکردەی ئازا و لێهاتوو کاکە مەشعەل تەمۆ دەکەم. خەمبار و دڵگرانم بەم بۆنەیە و پشتگیری تەواوی خۆم بۆ دۆستانمان لەکوردستانی سوریا دەردەبڕم. هەروەها سەرەخۆشی لەبنەماڵەو و دوستانی شەهید دەکەم و هاوبەشی پرسەو خەمیانم”.

چاودێرێکی سیاسیش بۆ نوچەنێت دەڵێت، ئەمە بەدەنگهاتنێکی درەنگ وەختی نێچێرڤان بارزانی یە، کە چاوەڕێ دەکرا زووتر لەکاتی تیرۆرکردنەکە بەدەنگ بێت، بۆیە جێی خۆی بوو لەگەڵ ئەو نوسینە درەنگ وەختە، راشی بگەیاندایە بۆچی وا دواکەوتووە، بیری لێکردۆتەوە یان لێکۆڵینەوەی کردووە. بۆیە بەدەر لەوەی چەند دێڕێکی جوانی نوسیوە نەیتوانیوە ئەو پرسیارە وەڵام بداتەوە، کە بۆ وا درەنگ وەخت ئەو چەند دێڕە رادەگەیەنێت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com