نوچە-العربیە
بە گوێرەی راپۆرتی میدیاکان، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکی کشانەوەی هیزەکانیەتی لە بەرەکانی شەڕی سوریا.
ئاژانسی ئەمریکی بلۆمێرگ، لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە یەکێک لە هۆکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، بەرزبوونەوەی رێژەی کوژراوەکانی ئەم هێزەیە. بە تایبەتی لە دوو مانگی رابردوودا.
لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی روسیا لە سوریا، ژمارەی کوژراوانی سەر بە سوپای پاسداران، لەم وڵاتە زیادی کردووە.
ئاژانسەکانی هەواڵ لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە کوژرانی هێزەکانی سەربە سوپای پاسدارانیان لە سوریا، بە شێوەی رۆژانە روماڵ کردووە.