نوچەنێت:تایبەت
نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی جێگری سەرۆكی پهرلهمانی عێراق له راگهیهنراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ نوچهنێت نێرداوه تێدا هاتووه،ئارام شێخ محمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆكی كوتلە كوردییەكان و ئەندامانی كورد لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبۆوە. سەرۆكی فراكسیۆنەكان سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان خستەڕوو و ئۆباڵی لاوازبونی مەوقیفی كوردیان، لەپڕۆژە یاسای بودجە، بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕاندنەوە، كە تائێستا ڕوئیایەكی ڕوونی نیە تا پەرلەمانتاران هەنگاوی پێویست بنێن.
لە ساڵی٢٠١٤ وە نوری مالیکی. تا ئێستا، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی نەناردوە. ئەوەش بۆتە هۆی پەرەسەندنی ناکۆکی زیاتر لە نێوان هەولێر و بەغدا.
ئایا مەوقفی کورد لاوازە؟ لاوازییەکەی لە چیدایە؟
د.ئەشواق جاف پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی تایبەتدا بەنوچەنێتی گوت:ئەم قسەیە هیچ بنەمایەکی نییە و مەوقیفی هەرێمی كوردستان لاواز نییە. ئەوە گفتوگۆیەو پێویستە ئێمە بەرگری لەهەرێمی كوردستان بكەین، چونكە ئەم رەشنوسە هەمان رەشنوسی ساڵی 2015 جگە لە سێ خاڵ. مەوقیفی كوردیش لاواز نییەو چوار ئەندامی لە لیژنەی دارایی هەیە.
ئەشواق جاف رونیکردەوە، کە ناکۆکییەکانیان ئێستا سێ خاڵی گرنگەو پێویستە نەهێڵن جێبەجێبکرێت.
یەکەم: بڕیار دراوە 3% مووچەی هەموو فەرمانبەرانی عێراق بەخانەنشینانیشەوە بۆ حەشدی شەعبی و حەشدی سوننی، تەرخان بكرێت. پێویستە ئێمە وەكو نوێنەرانی كورد شەڕی بۆ بكەین و یەكەم جار بڵێن، دەبێت هێزی پێشمەرگەش داخڵ بكرێت دواتریش دوای پەسندكردنی بودجە دەبێت بەغدا پارەكە بنێرێت چونكە رەنگە دواتر نەینێرێت. ئێمە دژی ئەوەین كە موچە لەفەرمانبەرەكانی ئێمە ببڕدرێت و دواتریش شمولی پێشمەرگەنەكات. لە حاڵەتێكیشدا ئەگەر ئەم یاسایە پەسند كراو لە موچەكانی ئێمەش بڕا گرەنتی چییە كە حكومەتی عێراقی ئەوكاتە بودجە بنێرێت بۆ هەرێم؟
دووەم: (110)ئیمزا بۆ كەمكردنەوەی پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان لە 17% بۆ لە 13% كۆكراوەتەوە. دەبێت ئێمە لۆبی بۆ دروست بكەین و رێگە نەدەین ئەوە رووبدات.
سێیەم: ئەوان وەكو عێراق دەڵێن، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبوو پێویستە نەك لە 17% ببڕێت بەڵكو پێویستە لە بودجەی حاكیمەش ببڕدرێت،ئەوەش شەڕی پەرلەمانتارە كە نەهڵێت ئەو شتانە دژی هەرێم بكرێت.كەواتە رۆڵی پەرلەمانتار چییە ئەگەر بەرگری نەكات؟ حكومەتی هەرێم ئەوەی لەسەریەتی پابەندبونیەتی بەجێبەجێ كردنی رەشنوسەكە.
ئەشواق جاف دژایەتی خۆی بۆ ئەو نیەتە دەربڕی، کە دەیەوێت، هاوڵاتی بکاتە قوربانی سیاسەتی فاشیلی حكومەتی عێراق و باجی بەسەردا بسەپێنرێت، چونكە بەرای ئەوئەگەر ئەمڕۆ قەیرانی دارایی هەیە ئەمە هۆكاری سیاسەتە فاشیلەكەی حكومەتە كە نەیتوانی كەرتی كشتوكاڵ، جگە لەكەرتی نەوت دابین بكات.
بۆیە لاوازی مەوقفی کوردی رەتکردەوە”نەخێر مەوقیفی حكومەتی هەرێم لاواز نییە. چونكە ئەمە رەشنوسە، بۆچی کورد نوێنەرانی بۆ بەغدا ناردوە؟ ئیشی ئێمەیە وەكو پەرلەمانتار ئەوەیە ئەوشەڕانە بكەین. حكومەتی هەرێم بەدڵنیاییەوە پشگیری ئەوە دەكات كە نابێت بودجەی هەرێم لە 17% كەمتر بێت. بەدڵنیاییەوە لەگەڵ ئەوەشە كە نابێت بودجەی حاكیمەش ببڕدرێت. روئیای كوردستان یاشکرا و رونە،بەڵام پێویستە نوێنەرانی كورد ئەو شەڕە لە بەغدا بکەن”.