ئارام شێخ محەمەد: قەیرانی دارایی ‌و كێشە سیاسییەكان هەڕەشەی جدین لەبەردەم عێراق و هەرێم

0

نوچەنێت.هەولێر:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،قەیرانی دارایی ‌و كێشە سیاسیەكان،هەڕەشەی جدین لەبەردەم عێراق و هەرێمی كوردستان، بالێۆزی هەنگاریاش دەڵێ، گەر بەمشێوەیە بەردەوامبن، هاوڕێكانتان لەدەستدەن.

بەپێ راگەیەنراوێكی نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی جێگری سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ نوچه‌نێت نێراوه‌ تێدا هاتووه‌ئەمڕۆ ئارام شێخ محەمەد لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری بەغدا پێشوازیكرد لە (د. تیبۆر ساتسماری)، بالێۆزی هەنگاریا لەعێراق.

لەدیدارێكدا ڕۆشنایی خرایە سەر كێشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و لەوبارەیەوە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: بەردەوامی كێشەكانی هەرێم و بەغدا دۆخێكی نالەباری بۆ نوێنەرانی كورد دروستكردووە و خۆیان بەتەنیا ماونەتەوە بۆ بەرگریكردن لەمافەكانی خەڵكی كوردستان.

 

وتیشی: شاردنەوەو پەنجە نەخستنە سەر كێشەكان خزمەتی هیچ لایەك ناكا و پێشتر هۆشداریمان داوە و ئێستاش ڕاشكاوانە بەڕای گشتی ڕادەگەیەنین، بەردەوامی ململانێ‌ سیاسی و داراییەكانی هەرێم و بەغدا دۆخێكی مەترسیداری دروستكردووەو گەر چارەسەرێكی بەپەلەی بۆ نەدۆزرێتەوە، پێشبینی خراپتر دەكەین و ئەوانەی هۆكارن دەبێ بەرپرسیارێتیەكەی لەئەستۆ بگرن.

ئارام شێخ محەمەد وتیشی: شەفافیەت و دیموكراسی و ڕێزگرتن لەو بەڵینانەی هێزە سیاسیەكان بەخەڵكیانداوە زامنی پەڕینەوەو دەربازبوونە لەو ئاستنگانەی ڕوبەڕومان بۆتەوە، بۆ ئەوەش پێویستمان بەئیرادەیەكی جدی و پێشخستنی بەرژوەندی خەڵك و نیشتمانە، بەسەر بەرژوەندییە حزبیی و تایبەتیەكاندا، لەبەشێكی تری قسەكانیدا، سوپاسی گەل و حكومەتی هەنگاریای كرد بۆ پێشوازیكردن لەئاوارەكان و داڵدەدانیان.

لای خۆیەوە باڵیۆزی هەنگاریا ، نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی بەشێكی بەرچاوی ئەو ئاوارانەی ڕودەكەنە وڵاتانی خۆرئاوا عێراقین و لەنێویشیاندا گەنجی كوردی زۆری تیادایە،وتیشی: كێشەی عێراق و كوردستان لەشێوازی ئیدارەدانی بودجەدایە نەك كەمی بودجە، ئەوەشی نەشاردەوە گەر دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوامبێت، دورنیە هاوڕێ‌ ئەورپیەكانتان لەدەستبدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com