نوچەنێت.هەولێر:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێك سه‌باره‌ت به هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، به نیشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی بزوتنه‌ەكەمان.
لەبەشێكی تری ئەو راگەیەنراوە كە وێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە،تێداهاتووە: ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌ئكید له‌و راستییه ده‌كه‌ینه‌وه كه نابێت هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی هێزی چه‌كداری هه‌بێت و نابێت هێزه چه‌كداره‌كان له ململانێی سیاسی‌دا به‌كاربهێنرێن.
ئەم راگەیەنراوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە كە بەشێك لە بەرپرسانی ئەو بزووتنەوەیە داوای دروستكردنی یەكەی سەربازی (90) بۆ حیزبەكەیان دەكەن.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه
به نیشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه له رۆژی دروستبوونیه‌وه.
له كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له كانونی یه‌كه‌می 2013، ته‌ئكیدمان له‌م په‌یامه كرده‌وه‌و به نیشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، له ناویاندا هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانمان كرده یه‌كێك له پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌كانی به‌رنامه‌ی سیاسی گۆڕان.
ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌ئكید له‌و راستییه ده‌كه‌ینه‌وه كه نابێت هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی هێزی چه‌كداری هه‌بێت و نابێت هێزه چه‌كداره‌كان له ململانێی سیاسی‌دا به‌كاربهێنرێن. به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا، كه به‌شێكیان سه‌ر به حزبه سیاسییه‌كانی كوردستانن، بكرێنه هێزی نیشتیمانی بێلایه‌ن و ته‌نیا ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان پاراستنی خاكی كوردستان و سه‌روسامان و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان بێت، نه‌ك گوێڕایه‌ڵی هیچ كه‌س و حزب و لایه‌نێكی سیاسی. ده‌بێت خه‌باتی مه‌ده‌نی و سه‌روه‌ری یاسا‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات مه‌نهه‌جی كاری سیاسی بێت له هه‌رێمی كوردستان.
د. شۆڕش حاجی – وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
13/12/2015