خەندان چەند کەناڵێکی ئاسمانی وەک دامەزراوەی جەزیرە دادەمەزرێنێت
تایبەت بەنوچەنێت
دامەزراوەی خەندان لە راگەیاندنێکدا، داخستنی رۆژنامەی ئاسۆی راگەیاند، لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت عارف قوربانی سەرۆکی دامەزراوەی خەندان، رایگەیاند کە بڕیاری دامەرزاندنی پرۆژەیەکی گەورەی راگەیاندنیان داوە لەشیوەی دامەزراوەی جەزیرە.
لەو راگەیاندنە رۆژنامەوانییەکی کە ئەمرۆ دامەزراوەی خەندان بۆ پەخش و وەشاندن بڵاویان کردووە تێیدا هاتووە” له بڕیارێكدا به‌ره‌و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئیعلامی، دامه‌زراوه‌ی خه‌ندان بۆ په‌خش و وه‌شاندن بڕیاریدا به‌داخستنی رۆژنامه‌ی ئاسۆ كه رۆژی پێنج شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2011 دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌كه‌یه كه ده‌كاته ژماره (1576).”
هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەزگای خەندان، تایبەت بەنوچەنێتی راگەیاند کە ئەو بریارە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی بەڕێز بەرهەم ساڵح وەک کۆڵەکەی پشتی دامەزراوەی خەندان، کە بڕیاری داوە ئیمپراتۆریەتێکی راگەیاندن دروست بکات، وەک زەرورەتێکی ئەمرۆی کوردستان.
عارف قوربانی سەرۆکی دامەزراوەی خەندان، لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت ئەو زانیاریانەی پشت راستکردوەو وتی”ئەوە پەیوەندی بە دامەزراوەی خەندان هەیە، نەک کەسێکی تر، ئەمرۆ راگەیاندنی چاپکراو هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەماوە، بۆیە بڕیارمانداوە بە دامەزراندنی پرۆژەیەکی گەرەی راگەیاندن لەشێوەی دامەزراوەی الجزیرە کە چەندین کەناڵی ئاسمانی لەخۆی دەگرێت”.
قوربانی پێی باش نەبوو زانیاری زیاتر بدات لەو بارەوە چونکە” سبەی لە رۆژنامەی ئاسۆ سەرجەم وردەکارییەکان رادەگەیەنرێت.
دەقی راگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانی دامەزراوەی خەندان
له بڕیارێكدا به‌ره‌و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئیعلامی، دامه‌زراوه‌ی خه‌ندان بۆ په‌خش و وه‌شاندن بڕیاریدا به‌داخستنی رۆژنامه‌ی ئاسۆ كه رۆژی پێنج شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2011 دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌كه‌یه كه ده‌كاته ژماره (1576).لێره‌شه‌وه ده‌ستخۆشی له‌ته‌واوی ستاف و رۆژنامه‌نوسانی رۆژنامه‌ی ئاسۆ ده‌كه‌ین بۆ هه‌وڵ و ماندوبونه‌كانیان، ئاسۆ، رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی گشتییه كه دامه‌زراوه‌ی خه‌ندان ده‌ریده‌كات و له ساڵی 2004ه‌وه یه‌كه‌مین ژماره‌ی لێده‌رچووه و توانیویه‌تی ببێته قوتابخانه‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین رۆژنامه‌وان و كاری داهێنه‌رانه له بواره‌كه‌دا ئه‌نجام بدات.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی داخستنه‌كه‌ی و كاری نوێی ده‌زگای خه‌ندان، عارف قوربانی سه‌رۆكی ده‌زگای خه‌ندان و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ له ژماره‌ی سبه‌ی ئاسۆ، به‌وردی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و كاری داهاتووی خه‌ندان ده‌دوێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی دیكه‌ی خه‌ندان بۆ پیاده‌كردنی ستراتیژێكی نوێ.
پیرۆزباییش له هاوكارمان (محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌بار شه‌بوت) هاوكاری ده‌زگاكه‌مان و سه‌رنوسه‌ری پێشوی گۆڤاری الاسبوعیه ده‌كه‌ین؛ به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی تۆڕی راگه‌یاندنی عیراقی.
ئێستا دامه‌زراوه‌كه‌مان خاوه‌نی سایتێكی هه‌واڵییه (www.xendan.org) كه پێشه‌نگی سایته كوردیی و عیراقییه‌كانه و رۆژانه خاوه‌نی ده‌یه‌ها هه‌زار سه‌ردانكه‌ره. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا رادیۆی خه‌ندان و سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی نیشتمانی خه‌ندان و گۆڤاری الاسبوعیه به‌رده‌وام ده‌بن و پرۆژه‌ی گه‌وره‌تریش به‌ڕێوه‌یه.
دامه‌زراوه‌ی خه‌ندان بۆ په‌خش و وه‌شاندن
16ی تشرینی یه‌كه‌می 2011
سلێمانی
