پەرلەمانتارێك داوا لە سەرۆك كۆماری عیراق دەكات گرنگی بەنێو ماڵی كورد بدات

0

نوچەنێت:تایبەت
سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، پێویستە سەرۆككۆماری عیراق، گرنگی بە كۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كورد بدات، ئەوەی لە كۆشكی سەلام كرا كارێكی باشە بەڵام باشتر لەوە یەكخستنی ماڵی كوردە.
بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان حزبێكی ئیسلامییە لە باشووری كوردستان و یەك كورسی لە پەرلەمانی كوردستاندا هەیە،لەم كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەچوونە ناو حكومەتی بنكە فراوانەوە و وەك ئۆپۆزسیۆن ماوەتەوە و لە كێشەكانی ئەم دوو ساڵەی رابردووی هەرێم هەوڵی لەیەك نزیك كردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیان داوە.
شوان قەڵادزەیی سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، سەبارەت بە هەوڵی نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە كۆشكی سەلام لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە بە نوچەنێتی راگەیاند: ئێمە وەك هەڵوێستی خۆمان رایدەگەیەنین كە یەك خستنی ماڵی كورد گرنگترە لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق، داوا لە سەرۆككۆمار دەكەین لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێو ماڵی كورد، رۆڵی هەبێت .
بەرای شوان قەڵادزەیی”كۆكردنەوەی لایەنە سیاسییەكان لە كۆشكی سەڵام كارێكی باشە، بەڵام لەوە باشتر و پێویستتر ئەوەیە، سەرۆك كۆمار بە گوێرەی ئەو پێگەی هەیەتی. بە پەلە فریای نێو ماڵی كورد بكەوێت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە سەر نەخشە رێگایەك كۆ بكاتەوە و لەو پەرتەوازیە رزگاری بكات. بۆ ئەوەی لە ئاست پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ئێستا و داهاتووی ناوچەكەدابن”.
پێشیوایە، بۆ ئەوەی سوود لە گۆڕانكاریە خێراكان وەربگرین و جارێكی تر و لە سایكس بیكۆیەكی تردا، بەشخوراو نەكرێین و لە هەمان كاتدا تەماشاكەری رووداوەكان نەبین. باشتر وایە سەرۆككۆمار تواناكانی بۆ یەكڕیزی نێو ماڵی كورد بەكار بێنێت و كات بو ئەوان تەرخان بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com