نوچەنێت
شەوی رابردوو كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق، لەگەڵ سەركردەو سەرۆك فراكسیۆنەكان و لایەنەكان، لەبەغدا ئەنجامدرا. بزووتنەوەی گۆڕان ویستویەتی باسی دۆخی سیاسی هەرێم بكات، بەلام سەرۆككۆمار رێگەی نەداوە.
خەسرۆگۆران سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا رایگەیاندووە: لەكۆبوونەوەكەدا نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، ویستی باسی دۆخی سیاسی كوردستان بو كۆبوونەوەكە زیادبكرێت، بەڵام سەرۆككۆمار رێگەی نەداو پێی گگوتوو: ئێمە زیاتر بۆ بابەتی هاتنی سوپای توركیا كۆبووینەوە.
خەسرۆگۆران ئاماژەی بەباسكردنی، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی موشەكەكانی روسیاوەكراوە، حەبدە عەبادی گوتویەتی: بۆ رانەگرتنی گەستە ئاسمانییەكانی هەرێم، داوامان لە روسیا كردووە، رێگایەكی دیكە بۆ ئاراستەكردنی موشەكەكانی بدۆزێتەوە. هەروەها بابەتی بودجەی 2016ی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بووە.
فوئاد مەعصوم رێگەنادا گۆڕان باسی ناوخۆی هەرێم بكەن
0
Share.