نوچەنێت
بەهۆی نغرۆبوونی بەلەمێك كە 42هاونیشتمانی كوردی ئێزدی هڵگرتبوو، لەنێوان توركیاو یۆنان، ژێرئاو كەوت. ژمارەیەكی زۆر سەرنشینانی بەلەمەكە خنكان.
دوای داگیركردنی قەزای شنگال و جینۆسایدكردنیان بەدەستی تیرۆرستانی داعش ، ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی ئێزدی ئاوارەی وڵاتان بوون. بەهۆی روودانی كارەتی زۆر دڵتەزێن و قەتڵ و عام كردنی كەسوكاریان، بەشێكیان تائێستاش ئامادەنین بگەڕێنەوە.
قائیمقامی پێشوی شنگال رایگەیاندووە: بەلەمی ئەو هاونیشتمانییە ئێزدیانە، لە دەریای ئیجەی نێوان توركیاو یۆنان ژێرئاوكەوتووە. دوای روداوەكە 13كەس توانیویانە خۆیان رزگاربكەن و بگەنە كەناری ئاوەكە. هاوكات 21 كەسیان خنكاون و تەرمەكانیان لە وڵاتی یۆنانە. 11كەس بێسەروشوێنن.
سەبارەت بەهێنانەوەی تەرمەكانیشیان، بڕیارە بەهەماهەنگی لەگەڵ باڵیزخانەی عیراق بهێنرێنەوە باشوری كوردستان.
هەروەها بەپێی هەواڵەكان زۆربەی سەرنشینانی ئەو بەلەمەی نغرۆبووە، گەنج بوون و ژن و منداڵیشیان لەگەڵ بووە.
بیست و یەك كوردی ئێزدی گیانیان لەدەستدا
0
Share.