نوچەنێت
ئاژانسی هەواڵی ئێرنا، مەسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە بەجلی كوردییەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەرۆدغان كۆبۆوە، بە “پیاوە شەرواڵ لەبەرەكەی باكوری عیراق” ناساند، وەك سوكایەتیكردن بەجلی كوردی. لەبەرئەوە داوای لێبوردنی كرد.
دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی ئێرنا، زمانحاڵی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران، وەك سوكایەتیكردن بەجلی كوردی، بە مەسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی گوت” پیاوە شەرواڵ لەبەرەكە” كەمپین و ناڕەزاییەكی گەورەی هەرچوارپارچەی كوردستانی لێكەوتەوە. چەندەها وێنە بەجلی كوردییەوەكرانەپرۆفایل. كەمپینێك بەناوی “كەمپینی لێبوردنی بەڕێوەبردنی ئیرنا” بەڕێوەبرا. سەرپەرشتانی كەمپینەكە گوتیان، سوكایەتی بەجلوبەرگی كوردی قبوڵ ناكەین.
دوای ئەوە بەرپرسی پەیامنێرانی ئێرنا لە پارێزگا كوردستانییەكان، بەفەرمی داوای لێبوردنی لەهاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووەو رایگەیاندووە” ئەو راپۆرتە لەبەغداوە نێردراوە. دوای ئەوەی كورد لەدژی بەدەنگ هاتن، هەواڵەكە لادراو بەشێوەیەكی تر دارێژرایەوە”.
لەسەر سوكایەتی بەجلی كوردی ئێرنا داوای لێبوردنی كرد
0
Share.