نوچەنێت.هەولێر:
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند،هونه‌رمه‌ند میكائیل به‌هۆی فیشه‌كی ده‌مانچه‌وه بریندار بووەو باری ته‌ندروستیشی جێگیره.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاندوە”هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ میكائیل، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری كڵۆك (دره‌خشان)ی هه‌بووه و له‌ناو جله‌كانیدا هه‌ڵیگرتووه”.
وتیشی:”ناوبراو له‌كاتی ده‌رهێنانی جلوبه‌رگدا ده‌مانچه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و فیشه‌كێك به‌ر قاچی كه‌وتووه و بریندار بووه”.
ئاشكراشیكردوە:”تیمه‌كانمان بۆ لێكۆڵینه‌وه چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه رووداوه‌كه قه‌زاو قه‌ده‌ر بووه”.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:”میكائیل ئێستا له ماڵی خۆیه‌تی و باری ته‌ندروستی جێگیره”.