پارتی:ئەو هێزەی گۆڕان دروستی دەكات هیچ شەرعیەتێكی یاسایی نییە

0

  نوچەنێت.هەولێر:

بەرپرسی لقی چەمچەماڵی پارتی رایدەگەێنێت، كێ مووچەی ئەو هێزە دەدات و چەك و پێداویستی لە كوێ دەهێنێت كە گۆڕان دروستی دەكات چونكە ئەمانە جێگەی پرسیارن و ناشێ هێزی دیكە دروست بكرێت كە هیچ شەرعیەتێكی یاسایی نییە.

دوای ئەوەی رۆژی هەینی 11/12/2015 عەبدوڵا كوێخا موبارەك بەرپرسی مەكۆی چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆران لە ئەكاونتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێك و وێنەیەكی خۆی و چەند كەسێكی بەچەكەوە بڵاوكردەوەو نوسیبوی:من لە ئەمڕۆوە هێزی چەکداری خۆ بەش دروست دەکەم وەکو هیوایەک بۆ ئەو هەڵسوڕاوانەی کە پێان وایە ئەبێت گۆڕان هێزی هەبێت. وەکو وڵامێکیش بۆ کاک شێخ جەعفەر و فازڵ بەشارەتی و پارتی، با بزانین پارتی نۆکەرەکانی وەک کاک شێخ جەعفەر و کاک فازڵ کە ئەوەند دڕن بەرامبەر بە زمانی دیالۆگ و قەڵەم ئاوهاش بوێرن بەرامبەر بە هێزی چەک.

لەوبارەیەوەی فەرهاد كەركووكی، فەرهاد كەركووكی،رپرسی لقی19 ی چەمچەماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان،بە ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە:”ئەگەر ئەو دەنگۆیە راست بێت كە لە چەمچەماڵ هێزی چەكداری دروست دەكرێت، ئەوا مەترسیدارە و پێویستە رێی لێ بگیرێت، چونكە هیچ شەرعییەتێكی نییە و ناكرێت لەخۆڕا هێزی چەكداری دروست بكرێت، بۆیە پێویستە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە رێگری لێ بكەن، چونكە لە ئێستادا تەنیا هێزی پێشمەرگە هەیە كە شەرعیەتی هەیە و ناشێ هێزی دیكە دروست بكرێت كە هیچ شەرعیەتێكی یاسایی نییە”.

وتیشی:”پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو كەسەدا بكرێت كه‌ وا نیازێكی هه‌یه‌ و ناكرێت بەو شێوەیە هەوڵی دروستكردنی هێزی چەكداری بدات، بەڵام بە ڕای من ئەمە تەنیا بۆ ئەوەیە كە پشێوی دروست بكات”.

بەرپرسەكەی پارتی جەختیشی كردەوە، ئەو خەڵكەی خۆی ناونووس دەكات، ئەندامانی گۆڕانن و خەڵكی دیكە ناچێت خۆی ناونووس بكات، لەبەر ئەوەی هێزێكی شەرعی نییە، بۆیە پێویستە پرسیاری ئەوە بكرێت كێ مووچەی ئەو هێزە دەدات و چەك و پێداویستی لە كوێ دەهێنن، چونكە ئەمانە جێگەی پرسیارن.

ئەمانەی خواروە ئەو وێنانەن كە عەبدوڵا كوێخا موبارەك بەرپرسی مەكۆی چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆران لە ئەكاونتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەچەكەوە بڵاوی كردونەتەوە:

12308808_933153823431052_6079723092931986291_n12341615_933153770097724_899430854360667428_n12347576_933153743431060_991108611303207144_n

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com