نوچەنێت.هەولێر:
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رایدەگەێنێت، به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له گوندی (عاشق)ه‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له دووڕیانی كه‌سكێ هێرشێكیان ئه‌نجامدا و ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای (1)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه كه ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان پێسپێردراوه، وه‌ڵامیان درایه‌وه .
دەقی راگەیەنراوەكە كە وێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە:
كاتژمێر(7) به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه(13-12-2015) تیرۆریستانی داعش له گوندی (عاشق)ه‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دووڕیانی كه‌سكێ له میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله هێرشێكیان ئه‌نجامدا و ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای (1)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان پێسپێردراوه، وه‌ڵامیان درایه‌وه .
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوو ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانی داعشیان ته‌قانده‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها تیرۆریستێكی خۆكوژیش پێش ئه‌وه‌ی بگاته نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوژرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون، هاوكاتی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی بۆمڕۆێژكراوی داعشیان له‌نزیك دووڕیانی كه‌سكێ ته‌قاندووه‌ته‌وه و مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیشیان له گوندی(عاشق) و ده‌ورووبه‌ری بۆردومان كردووه.
له‌ئه‌نجامی تێكشكاندنی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعشدا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریستی داعش كوژراون و هیچ زیانێكیش به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی 13-12-2015