نوچەنێت.هەولێر:
جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق و كوتلهكوردیهكان له پهرلهمانی عێراق بەتوندی هەر هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی پشكی 17%ی هەرێمی كوردستان رهتدهكهنهوه.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی جێگری سەرۆكی پهرلهمانی عێراق له راگهیهنراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ نوچهنێت نێراوه تێدا هاتووه،ئارام شێخ محمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی كوتلە كوردییەكان و ئەندامانی كورد لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبۆوە.
سەرەتای كۆبونەوەكە، ئارام شێخ محمەد ستایشی هەوڵ و ماندبوونی نوێنەرانی كوردی كرد لەلیژنەی دارایی بۆ بەرگریكردن لەمافەكانی خەڵكی كوردستان، دواتر حاكم سەرحان و ئەحمەد حاجی ڕەشید و مەسعود حەیدەر و مەلا قادر، نوێنەرانی فراكسیۆنە كوردییەكان لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەوردی باسیان لەكارەكانی لیژنەكەو داواكارییەكان كرد لەبارەی مافەكانی كورد لەپرۆژە یاسای بودجە.
لەوباریەوە ئامادەبوان بەتوندی هەر هەولێكیان بۆ كەمكردنەوەی پشكی 17%ی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەو ئەو پێشنیازانەشیان خستەڕوو كە لەبارەی پشكی پێشمەرگە لەبودجەی عێراق پێشكەشیانكردووە، لەبارەی پێشنیازەكانی هەموارەكردنەوەی خەرجییەكانی حاكیمەش، كە پسوڵەی خۆراك و پشكی دەرمانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی كوردستانیش دەگرێتەوە، ئەندامانی كورد لەلیژنەی دارایی ڕایگەیاند، ڕاشكاوانە ئەوەیان بە كوتلە عەرەبیەكان وتووە، ڕێگە بەكارێكی لەوشێوەنادەن.
دواتر سەرۆكی فراكسیۆنەكان سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان خستەڕوو و ئۆباڵی لاوازبونی مەوقیفی كوردیشیان لەپرۆژە یاسای بودجە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕاندنەوە كە تائێستا ڕوئیایەكی ڕوونی نیە بەوەی نوێنەرانی كورد بەچ ئاراستەیەك هەنگاو بنێن.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا ئارام شێخ محمەد وتی: بۆ ئێمەی نوێنەرانی كورد ساتێكی مێژوویی و گرنگە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆمان بەجێبگەیەنین، ڕاشیگەیاند: هەڵوێست و بنەمای گفتوگۆی سیاسیمان لەگەڵ لایەنەكان لەبەر ڕۆشنایی پێشنیازەكانی هەمواركردنەوەی پڕۆژە یاساكە دادەڕێژین، لایەنی بەرامبەر چەند ڕێز لەماف و داواكارییەكانمان بگرێت، ئەوەندە لەگەڵی دەچینە پێشەوە.