نوچەنێت
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كۆنگرێس، بڕیاری وڵاتەكەی خستەروو كە بەنسازە راستەوخۆ چەك بەپێشمەرگە بدەن.
زیاتر لە ساڵێكە پێشمەرگە شەڕی داعش دەكات، تاكەهێزە كە سەركەوتوانە رووبەرووی شەڕی داعش دەبنەوە، بەڵام تائێستا ئەمریكا راستوخۆ چەكی پێنەداون. ئەمەش بوووەتەهۆی ئەوەی پێشمەرگە چەكی پێویستی بۆئەم شەڕەپێنەبێت.
ئیدر رویس سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كۆنگرێس، بڕیاری وڵاتەكەی خستەروو كە بۆماوەی سێ ساڵ راستەوخۆ پێشمەرگە پڕچەك دەكەن. سەبارەت بەهۆكاری ئەوبڕیارە رایگەیاند: دوای ئەوەی ئەو پڕۆژە بڕیارە لەلایەن لەلایەن لیژنەكەمانەوە، ئاراستەی ئۆباماكرا. لەئەنجوومەنی نوێنەران یەكلایی كرایەوەو بووەتە بڕیار و جێبەجێش دەكرێت.
ئەو بڕیارە زۆرینەی دەنگی كۆماری و دیموكراتەكانیشی هێناوە. پێویستە ئەمریكا بۆماوەی سێ ساڵی داهاتوو، چەكی پێویستە بۆ پێشمەرگە دابین بكات و راستوخۆ پێیبگەیەنێت.
لەپڕۆژەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، تاكوئێستا نزیكەی 8500پێشمەرگە شەهیدوبرینداربوون، هموانیشی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی كە پێشمەرگە لە بریتی هەمووجیهان شەڕدەكات.
هەروەها ئیدر رویس ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشمەرگە بەچەكی كۆن بەرەنگاری داعش بووەتەوە،لەكاتێكدا حەشدی میللی و سوپای عیراق چەكی تازەیان پێیە.
ئەمریكا راستەوخۆ چەك بە پێشمەرگە دەدات
0
Share.