نوچەنێت.هەولێر:
لە كۆبونهوهی سێ سهرۆكایهتییهكهی عێراق لهگهڵ سهركرده و سهرۆكی فراكسیۆنهكاندا بەشداربوان كۆكبوون لەسەر كردنهوهی دهرگای دیالۆگی جدیی و لێپرسراوانه له نێوان حكومهتی فیدراڵ و حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ چارهسهركردنی ههمو كێشه ههڵپهسێراوهكان لهسهر بنهمای دهستور و پهرۆشیی بۆ یهكڕیزیی نیشتمانیی.
ئێوارەی ئهمـڕۆ كۆبونهوهی لوتكهی سێ سهرۆكایهتیهكه و فراكسیۆنه عیراقیهكان لهكۆشكی سهلام بهسهرپهرشتی فوئاد مەعسوم سهرۆك كۆماری عیراق بهڕێوهچوو،دوای سێ سهعات لهكۆبونهوه بهیاننامهیهك لهسهر ناوهڕۆكی كۆبوونهوهكه بڵاوكرایهوه.
لەبەشێكی ئەو بەیاننامەیە ئاماژە بەوەكراوە: رێزگرتنی داخوازیی خۆپیشاندهران و ئهوهی مهرجهعیهت گوزارشتی لێكردوه بۆ پێویستیی چاكسازی راستهقینهی ریشهیی ئهوهی له بهرنامهی حكومهتدا هاتوه و ئهنجومهنی نوێنهران دهنگی لهسهر داوه.لهوبارهیهوه ئامادهبوانی كۆبونهوهكه رێككهوتن لهسهر پێویستیی پشتیوانیكردنی ههر ههوڵێكی چاكسازیی له ناو دامهزراوهكانی دهوڵهت بهوجۆرهی یارمهتیی قهڵاچۆكردنی گهندهڵیی دهدات و گهشه دهدات به كاری بهڕێوهبردن له دامهزراوه جیاجیاكان.
دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامەی كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە لەگەڵ سەركردە و سەرۆكی فراكسیۆنە سیاسییەكاندا
بۆ شێوازی مامەڵەكردنی داواكارییەكانی ئەم هەلومەرجەی بە وڵاتدا دەگوزەرێت ،بە مەبەستی هەوڵدان لە پێناوی بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسیی و گەشەپێدانی چۆنیەتی راپەڕاندنی كارەكان لە ئاستە جیاجیاكاندا لە بەرژەوەندیی بنیاتنان و بوژانەوە و پێشكەوتن لە روی سیاسیی و ئەمنیی و كارگێڕییەوە ، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە12/12/2015 كۆبونەوەیەكی گرنگ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بەڕێوە چو كە بەڕێزان سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیر و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەركردە و سەرۆكی فراكسیۆنە سیاسییەكان ئامادەی بون.
كەش و هەوایەكی ئیجابیی لە لێك تێگەیشتن و نیشاندانی هەستكردنی باڵا بە بەرپرسیارێتی ،باڵی كێشا بو بەسەر َكۆبونەوەكەدا بەجۆرێك كە فاكتەری تێپەڕاندنی زۆربەی كێشەكان بێت .
كۆبونەوەكە جەختی كردە سەر پرەنسیبی كاركردن بە گیانی یەك هەڵوێستیی نیشتمانیی بۆ مامەڵكردن لەگەڵ هەمو گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی ناوخۆ و دەرەوە لە روانگەی بەرژەوەندیی عێراق و عێراقییەكان و ئاسایشی وڵات و سەروەریی و سەربەخۆییەكەی لەسەروبەندی ئەم هەلومەرجە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەدا كە بارگاوییە بە ناكۆكییەكان و لەبەردەم بەرژەوەندیی نایەكانگیر و تێكچڕژاودایە و لە كاتی هاتنە ناوەوەی هێزەكانی توركیادایە بۆ ناو خاكی عێراق .
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆیەكی راشكاوانە و جدیی كرا لە ئاست مەسەلە سیاسیی و ئەمنییەكان و گۆڕانكارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و پێگەی عێراق لە نێو ئەو گۆڕانكارییانەدا ، تێڕوانین و بۆچونەكان لە زۆربەی تەوەرەكانی ئەو گفتوگۆیانەدا كە لە كارنامەی كۆبونەوەكەدا بو، لێكەوە نزیك بون .
بۆ گوزارشتكردن لە یەك هەڵوێستیی ، و دەربڕینی هەستكردنی باڵا بە بەرپرسیارێتی ئامادەبوانی كۆبونەوەكە لەسەر ئەم خاڵانە رێككەوتن :
1ـ پابەند بون بە كاركردن بە پرەنسیبەكانی یەكهەڵوێستیی نیشتمانیی بەرپرسیارانە و پابەند بە پرەنسیبەكانی دەستور و پەرۆشیی بۆ یەكێتیی عێراق و ئاسایش و سەربەخۆییەكەی، بە تایبەتیی لە ئاست مەسەلە ستراتیژییە جەوهەرییەكان بەوجۆرەی كەشێكی ئیجابیی بەدی دەهێنێت بۆ بوژانەوەی پرۆسەی سیاسیی و راپەڕاندنی ئەركی دامەزراوە جیا جیاكانی دەوڵەت .
2ـ دەستخۆشیی و ستایشكردنی قارەمانێتیی و سەركەوتنەكان لە بەرەجیاجیاكانی شەڕ كە سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی و حەشدی شەعبیی و پێشمەرگە و خۆبەخشە عەشایرەكان شەڕێكی شەرەفمەندانەیان تیادا كردوە دژی تێرۆر و سەرەنجام ژمارەیەك شارو گوند و شارۆچكە ئازادكران، گرنگیی بەردەوامبون لەسەر ئازادكردنەوەی ئەو ناوچانەش كە ماون لە پارێزگای ئەنبار و و دستپێكردن بە ئازادكردنی شاری موسڵی خۆشەویست ،دوپاتكرایەوە.
3-پشتیوانیی و پشتگیریی كردنی ئامادەو سازكردنی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییە نیشتمانییەكان و سەرلەنوێ رێكخستنەوەیان و دابینكردنی هەمو ئەو پێداویستیانەی كە یارمەتی دەدات بۆ ئەوی ببنە سوپا و دامەزراوەیەكی بەتوانا بۆ راپەڕاندنی ئەركی پیشەیی و نیشتمانیی چاوەڕوانكراویان لەسەر بنەمای دستوریی بەو جۆرەی سەروەریی عێراق و ئاسایشی عێراقییەكان دەپارێزرێت
4-بەردەوام بون لەسەر سیاسەتی پەیوەندیی هاوسێ یەتی باش وپێكەوەژیان لەگەڵ هەمو دەوڵەتانی دراوسێ و دەوڵەتانی تری ناوچەكە لە رێی دامەزراوەكانی دەوڵەتەوە ، بەو جۆرەی گوزراشت بكات لە خواست و داخوازییەكانی بەرژەوەندییەكانی عێراق و سەربەخۆییەكەی و بەرژەوەندیی هاوبەش لەگەڵ هەموان و كاركردن بۆ گەشەپێدانیان و دوپاتكردنەوەی تێوەنەگلاندنی عێراق لە ریزی هیچ لایەنێك دژی لایەنێكی تری ناوچەیی و نێودەوڵەتیی ..
5ـ پەرەپێدانی پەیوەندییە پۆزەتیڤەكان لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبییدا و گەشەپێدانیان لەم هەلومەرجەدا كە هەموان روبەڕوی هەڕەشەی جیا جیا دەبنەوە ، ئەمەش پێویستی بە هاوكاریی و هەوڵی دڵسۆزانەی زیاترە بۆ ئاشتیی و پێشكەوتنی گەلانی ناوچەكە و ئۆقرەییەكەی .
6ـ بەشداربوانی كۆبونەوەكە رێككەوتن سوپاس و پێزانین پێشكەش بكرێت بە هەمو دەوڵەتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و ئێران لە بەرامبەر پێشكەشكردنی كۆمەكیی هەوایی و هەوڵگریی و لۆژیستیی بۆ پشتیوانیی هێزەكانی عێراق لە بەگژاچونەوەی تێرۆردا و، گرنگیی درێژەدان بە بەهێزیی ئەم پشتیوانییە دوپاتكرایەوە بە ئامانجی بەرەوپێشچونی هێزەكانمان لە مەیدانی شەڕدا تا بەدیهێنانی سەركەوتنی یەكجارەكیی بەسەر تێرۆردا.
7ـ إن أی دعم و اسناد من أیە دولە للعراق لابد أن یأتی من خلال القنوات الرسمیە العراقیە و باتفاق معها. وان دخول قگعات عسكریە تركیە الاراچی العراقیە دون تفاهم أو أتفاق مسبق مع الحكومە العراقیە لا یمكن القبول به أو السكوت عنه ومن حق العراق استخدام كل الگرق المشروعە للدفاع عن سیادته ووحدە اراچیه، ودعم الحكومە العراقیە فی الخگوات التی اتخژتها فی هژا الصدد.هەر پشتیوانیی و پاڵپشتییەك لە هەر دەوڵەتێكەوە بۆ عێراق دەبێت لە رێی كەناڵە رەسمییە عێراقییەكانەو بێت و بە رێككەوتن بێت لەگەڵیاندا . هاتنە ناوەوەی چەند هێزێكی سەربازیی توركیا بۆ ناو خاكی عێراقیش بێ لێك تێگەیشتن و رێككەوتنی پێش وەخت بێدەنگیی و قبوڵكردن هەڵناگرێت لە ئلستیدا ،مافی عێراقەهەمو رێوشوێنێكی رەوا بەكاربهێنێت بۆ داكۆكیكردن لە سروەریی و یەكێتیی خاكەكی و پشتیوانیكردنی حكومەتی عێراق لە هەنگاوەكانی كە بۆ ئەم مەبەستە گرتویەتییە بەر ..
8ـ ئامادەبوانی كۆبونەوەكە رێككەوتن لەسەر رەخساندنی فاكتەرەكانی بەدیهێنانی ئاشتبونەوەی كۆمەڵایەتیی و درێژەدان بە هەوڵ و كۆششەكان لەم بوارەدا لە پێناوی یەكخستنی هەڵوێستەكان و بەشداریكردنی هەمو عێراقییەكان لە بونیاد نانی عێراقێكی دیموكراسیی فیدراڵیی ئازاد و سەربەخۆدا.
9ـ رێككەوتن لەسەر راسپاردن بۆ كاری پێویست بە ئامانجی بەئەنجام گەیشتنی پەسەندكردنی قانونە دواخراوەكان و دەسكاری كردنی ئەوانەی كە پێوێستیان بە هەمواركردنە ،تەئكیدیش كرایەوە لەسەر بەهێزكردنی رۆڵی پۆزەتیڤی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هاریكارییكردن لە بەخێرایی تەواوكردن و داڕشتن و گەڵاڵە كردنی رێككەوتنەكان لەم بارەیەوە .
10ـ كردنەوەی دەرگای دیالۆگی جدیی و لێپرسراوانە لە نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی هەمو كێشە هەڵپەسێراوەكان لەسەر بنەمای دەستور و پەرۆشیی بۆ یەكڕیزیی نیشتمانیی.
11ـ درێژەدان بە هەوڵەكان لەگەڵ دەوڵەت و رێكخراوەكان لە پێناوی بەستنی كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و چڕكردنەوی كار بۆ كێشەی ئاوارە بوەكان و دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ یارمەتیدانیان چ لەو ناوچانەی بە شێوەی كاتی لێی گیرساونەتەوە یان گەڕاندنەوەیان بە سەلامەتیی بۆ ناوچە رزگاركراوەكانیان و چەسپاندنی ئاشتیی تیایاندا .
12ـ مامەڵەكردنی جدیی لە ئاست كێشە و قەیرانە دارایی و ئابورییەكان كە وڵات روبەڕوی بوەتەوە و سود وەربگیرێت لە شارەزاییە نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەكان بەو جۆرەی یارمەتیی تێپەڕاندنی ئەم كێشانە دەدات و یارمەتیی بوژاندنەوە و چالاككردنی كارگە و كارخانەكانی دەوڵەت دەدات و هەمو لایەنە حكومییەكان گەشەیان پێ بدرێت لە پێناوی پاڵپشتیكردنی بەرهەمی نیشتمانیی بە هاریكاریی پۆزەتیڤانەی بنیاتنەرانە لە نێوان هەردو كەرتی گشتیی و تایبەتیی .
13ـ رێزگرتنی داخوازیی خۆپیشاندەران و ئەوەی مەرجەعیەت گوزارشتی لێكردوە بۆ پێویستیی چاكسازی راستەقینەی ریشەیی ئەوەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتوە و ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە .لەوبارەیەوە ئامادەبوانی كۆبونەوەكە رێككەوتن لەسەر پێویستیی پشتیوانیكردنی هەر هەوڵێكی چاكسازیی لە ناو دامەزراوەكانی دەوڵەت بەوجۆرەی یارمەتیی قەڵاچۆكردنی گەندەڵیی دەدات و گەشە دەدات بە كاری بەڕێوەبردن لە دامەزراوە جیاجیاكان و دەبێتە فاكتەری پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتییان و دەستەبەركردنی هەلومەرجێك كە عێراق ئەم بارە ئابوریی و داراییە تێپەڕێنێت كە بە هۆی نزم بونەوەی نرخی نەوت پێوەی دەناڵێنێت .
14-دیدار ی هاوشێوەی دەوریی رێك بخرێت بە تایبەتیی كە روداو و پێشهاتی نوێ دێتە ئاراوە لە عێراقدا یان لە ناوچەكەدا بۆ گرتنەبەری هەڵوێستی دیاریكراو و یەكگرتو .