گۆڕان لەسەر کێشەکانى هەرێم داوایەک ئاڕاستەى سەرۆک کۆمارى عێراق دەکات

0

نوچەنێت.هەولێر:

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان داوا دەکات دامەزراوە شەرعییەکانى عێراق رۆڵیان لە چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێم هەبێت.

ئەمشەو کۆبوونەوەى هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق و سەرۆکى کوتلەسیاسیەکانى ناو پەرلەمان ونوێنەرانى پارتە سیاسییەکانى عێراق بەڕێوەچوو،لەبارەى کۆبوونەوەكە، هۆشیار عەبدوڵڵا سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا كە وێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە رایگەیاندوە:لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەمان خستەڕوو کە لەنێوان دامودەزگاکان شەرعییەکانى عێراقدا پەیوەندییەکى تەندروست بوونى نییە.

وتیشى:لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژەم بەوەشدا کە قەیران و کێشەکانى هەرێمى کوردستان،پەکخستنى دامودەزگا شەرعییەکانە و داوامان کرد دامەزراوە شەرعییەکانى عێراق رۆڵیان لە چارەسەرکردنى کێشەکانى کێشەکانى هەرێمى کوردستان هەبێت.

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، ئەوەشى ئاشکرا کرد: “لەسەر داواى ئێمە لە بەلاغى کۆتایى کۆبوونەوەکە ئاماژە کرا بە کێشە سیاسییەکانى عێراق و هەرێم وجەختکردنەوە لە چارەسەرکردنیان”.

لەبارەى کێشە و قەیرانى پەکخستنى پەرلەمانی کوردستان و رێگەگرتن لە سەرۆکى پەرلەمان كە بچێتە ناو هەولێر، هۆشیار عەبدوڵڵا وتى: لەو کۆبوونەوە ئەوەمان باسکرد کێشەى سیاسى لە هەرێمى کوردستان پەکخستنى دامودەزگا شەرعییەکانى هەرێمى کوردستانە و لەو روەوە داوامان لە سەرۆک کۆمارکرد کە بەشداربوو لە کۆبوونەوەکە دەسەڵاتى دەستورى خۆى بەکاربهێنێـت بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com