نوچەنێت
ئەمڕۆ 12-12-2015 كاتژمێری 9:00 شەو ناوی 2500 خوێندكاری دیكە، لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە.
بە پێی زانیارییەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەو خوێندكارانە ئەوانەن كە كۆنمرەیان لە سەرەوەی 63 یەو بە هەڵە فۆرمی زانكۆلاینیان پڕكردووەتەوە، بۆیە لە هیچ زانكۆ و پەیمانگایەك ناویان نەگەڕاوەتەوە.
ئەمساڵ 59 هەزار و 539 كەس فۆرمی زانكۆلاینیان پڕكردبووەوە، كە رۆژی 6ی12ی 2015، ناوی 32 هەزار خوێندكار ناویان لە زانكۆ و پەیمانگاكان گەڕابووەوە، ئەمشەویش ژمارەی خوێنداكارنی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان دەگاتە زیاتر لە 34 هەزار خویندكار.
بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، كەمترین كۆنمرەی بەشی زانستی كە وەرنەگیراوە 441 بووە، كە دەگاتە كۆنمرەی 63، كەمترین كۆنمرەی بەشی وێژەیش 441.17 كە دەكاتە كۆنمرەی 63.24.
خوێندنی باڵا: ناوی 2500 خوێندكاری دیكە دەگەڕێتەوە
0
Share.