نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا خوازیاری داخرانی سنوورەکانی تورکیا و سوریایە، بە مەبەستی پێشگرتن بە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ ناو خاکی ئەم وڵاتە.
بە گوێرەی ئاژانسی ئینتەرفەکس، راڤرۆڤ لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە: شاراوە نییە کە بەشی زۆری چەک و تەقەمەنی گرووپە تیرۆریستیەکانی چالاک لە سوریا، لە رێگەی سنووری هاوبەشی ئەم وڵاتە لە گەڵ تورکیا دابین دەکرێ.
وەزیری دەرەوەی ئەوەشی راگەیندووە: زۆرێک لە تیرۆریستان لە سوریا لە رێگەی سنووری تورکیاوە دێنە سوریا. بەم پێیە سەرکەوتنی هەرهەنگاوێکی هاوپەیمانێتی ئەمریکا لە دژی داعش، بە داخستی سنووری تورکیا و سوریاوە گرێداروە، بەم شێوەیە تیرۆریستان دەستیان بە چەک و یارمەتی دارایی راناگات.
لاڤرۆڤ هاوکات کۆنتڕۆڵ کردنی چەند کێڵگەیەکی نەوتی سوریا، لە لایەن داعشەوە وەبیر دینێتەوە و دەڵێت: داعش بەشی زۆری داهاتەکەی لە رێگەی قاچاقی نەوتەوە دابین دەکات. ئەم داهاتەش بۆ کڕینی چەک وکەلوپەلی سەربازی تەرخان دەکات.
لاڤرۆۆڤ وێڕای ئەوە کە دان بەوەدا دەنێ کە هاوپەیمانێتی ئەمریکا واقعێکە، ئاماژەی بەوەشداوە” خۆشحاڵین لەوەی کە لەم دوو مانگەی دوایی و دوابەدوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانی روسیا، لە سەر خاکی سوریا،هاوپەیمانێتی ئەمریکایی پەرەی بەچالاکیەکانی خۆی داوە” .