وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات ئازادی راگەیاندن سنووردار نەکات

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە لەراگەیەندراوێکدا، داوا لە وڵاتانی جیهان بە تایبەت ئێران دەکات، بەربەست بۆ خواستی ئازادی راگەیاندن دروستنەکەن.

جۆن کێری وێڕای ئاماژەدا بە ئازادیە سەرەتاییەکان، لەوانە ئازدی رادەربڕین دەڵێت: ئەمە مافێکی سەرەتایییە کە رۆشناییەکە بۆ رۆژنامەوانان، کەمینە مەزهەبییەکان و چالاکوانانی مافەکانی ژنان، بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە لە زیندانەکانی ئێران بەسەر دەبەن.

بە پێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێران یەک لەو وڵاتانەیە، کە زۆرترین رێژەی رۆژنامەنووسانی زیندانی کردووە.

کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، مانگی رابردوو رایگەیاند: دەبێ ئێران دەست لە تەعقیب و دەستگیرکردن  وتۆقاندنی رۆژنامەنووسان و چالاکانی ئینتەرنێتی هەڵبگرێت.

هاوکات ئەحمەد شەهید، ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران رایگەیاندووە، سیاسەتی پەلاماردان و تۆقاندن، بۆتە هۆی ئەوەی کە رۆژنامەنووسانی ئێرانی، بە گوێرەی پێویست چالاکی ئازادانەیان نەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com