جۆن کێری بۆ گفتوگۆلە بارەی سوریا سەردانی مۆسکۆ دەکات

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی سێ شەممە سەردانی مۆسکۆ دەکات و سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی روسیاکۆدەبێتەوە. ئەگەری ئەوە هەیە. جۆن کێری لە گەڵ سەرۆککۆماری روسیا دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجامبدات.

ئاژانسی هەواڵنێریی فەرەنسا دەڵێت: بابەتی کۆبوونەوەی کێری و پوتین ئاماژەیەکە بۆ گرژی لە پەیوەندیەکانی ئەمریکا و روسیا. لە کاتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەم دیدارە کردووە. کۆشکی کرملین هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

مارک تونێر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی هەینی رایگەیاندووە: دوو لایەن سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێستا بۆ پێکهێنانی قۆناغی ئینتقالی لە سوریا گفتوگۆ دەکەن.

دیمتری پسکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاندووە: ڤێلادیمیر پوتین بۆ گفتوگۆ لە گەڵ کێری، چاوەڕێی ئەنجامی دیداری کێری و لاڤرۆڤ دەکات.

هەر چەندە مۆسکۆ ئەگەری وەها دیدارێکی رەد نەکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com