بەشآرئەسەد: لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی چەکدار وتووێژ ناکەم

0

نوچە-رادیو فردا

بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا، وێڕای ناوبردنی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری خۆی بە گروپی تیرۆریستی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنها لە گەڵ لایەنە سیاسیەکان وتووێژ دەکات نەک گرووپە چەکدارەکان.

ئەسەد لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسپانیایی ئەی.ئێف.ئەی، ئەم لێدوانەی داوە و تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریاش رۆژی هەینی بڵاوی کردۆتەوە.

ئەم وتانەی سەرۆککۆماری سوریا لە کاتێک دایە، کە رۆژێک پێشتر دانیشتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە لە ریاز، پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو.

وڵاتانی ناوچەکەو زلهێزانی جیهان، مانگی رابردوو لە ڤییەنا ،لەسەر ئەوە رێککەوتبوون کە رۆژی یەکی ژانویە وتووێژەکانی ئاشتی لە نیوان دەوڵەتی سوریا  وئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە دەست پێ بکاتەوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com