نوچە-بی بی سی
عێراق داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، داوا لە تورکیا بکات هێزەکانی خۆی لە باکووری ئەم وڵاتە بکشێنێتەوە.
باڵوێزی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سامانتا پاور باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، کە سەرۆکایەتی خولی ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئەستۆیە. نیگەرانی خۆی هەمبەر بە پێشێل کردنی یاسانێودەوڵەتیەکان لە لایەن تورکیاوە خستۆتە روو.
باڵوێزی عێراق داوای لە پار کردووە، نامەی نارەزایی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە ئاگاداری تێکڕای ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بگەیێنێ.
تورکیا لە بوونی هێزەکانی لە عێراق بەرگری دەکات. .باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: ناردنی هێزی بیانی بۆ عێراق دەبێ بە هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی ئەو وڵاتەبێت.