ئایدین مەعروف: بارزانی كەسایەتییەكی كاریگەرە لە عێراق و ناوچەكە

0

ئایدن مەعروف جێگری سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی و ئەندام پەرلەمانی كوردستان پێیوایە، سەردانی بارزانی بۆ توركیا لەو بارودۆخەی كە ناوچەكە تێیدایە، كاریگەری خۆی هەیە. ئەو پەیوەندییە لە بەرژەوەندی ناوچەكە و بەتایبەت هەر دوو لایە. پێمان باشە لەم بارودۆخەی ناوچەكە هیچ گۆڕانكاریك لە پۆست و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمدا نەكرێت.
توركمانەكانی عێراق موسڵمانن (شیعە و سوننە)، 40% شیعە و 60% سوننەن. یەكەمین میدیای توركمانی عێراق ساڵی لە ساڵی 2004 زایینی، بەناوی كەناڵی تەلەفزیونی توركمەنلی كرایەوە. بە شێوەیەكی فەرمی پێنج حزبیان لە عێراقدا هەیە، گرینگترینیان بەرەی توركمانی عێراقە.
رۆژی 9ی 12ی 2015 مەسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەر داوای سەرۆككۆماری توركیا، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە وڵاتی توركیا، لەو دیدارەدا چەندین تەوەر و بابەت گفتوگۆ كراوە، وەك ئابووری، هاتنی سوپای توركیا بۆ نزیك موسڵ و پرسی چارەسەری ئاشتی لە نێوان كوردی باكوری كوردستان و حكومەتی توركیا.
ئایدن مەعروف ئەندام پەرلەمانی كوردستان و جێگری سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی، سەبارەت بە سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ وڵاتی توركیا بە نوچەنێتی راگەیاند: ئەو پەیوەندییە لە بەرژەوەندی ناوچەكە و بەتایبەت هەر دوو لایە، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، لەو بارودۆخەی كە ناوچەكە تێیدایە كاریگەری خۆی هەیە. بەتایبەت لە سەر ئەو بابەتانەی گەرماوگەرم بوون، هاتنی سوپای توركیا و شەڕی داعش و كێشەی توركیا و روسیایە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد: ئەم سەردانە زۆر جیاوازتر بوو لە گەڵ سەردانەكانی تر بەتایبەت لە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی توركیا، هەروەها توركیاش بە چاوێكی گەورە لە هەرێم بڕوانێت و پشتیوانی لە هەرێم بكات.
هەروەها باس لەدانانی ئاڵای كوردستان لە كۆشكی چانكایا و ئەو شێوازە پێشوازییە دەكات و دەڵێت”ئەو سەردانەدا قورسایی هەرێمی كوردستان دەردەخات”.
ئایدن مەعروف مەسعود بارزانی بە كەسایەتیەكی كاریگەر وەسفدەكات”مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كەسایەتییەكی كاریگەرە لە عێراق و لە ناوچەك. بۆیە رۆڵ و كاریگەری باشی هەبووە لە سەر پەیوەندی نێوان هەر دوو حكومەتی عێراق و توركیا لەم كاتە هەستیارەدا، كە ئەمەش بۆ كوردستان گرنگە”.
ئایدن مەعرۆف لەبارەی گۆڕین یان كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی: ئێمە پێشتریش رامانگەیاندووە لەو قۆناغەدا پشتیوانی لە هیچ گۆڕانكارییەك ناكەین، لە پۆستی سەرۆكی هەرێم و دەسەڵاتەكانی، چونكە قۆناغێكی هەستیارە و پێویستی بە كەسایەتییەكی كاریزما و بە توانا لە بواری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكاندا هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com