نوچەنێت:تایبەت
بەپێی هەواڵەکان نەوشیروان مستەفا رێخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان،تا ساڵێکی تر ناگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
دوای سەفەری رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران، قسە وباسی زۆر لەبارەی هۆکاری چون و کاتی گەڕانەوەی بەتایبەت دوابەدوای پەلاماردانی بارەگاکانی پارتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی، کرا.
ئەوکاتە بەرپرسانی گۆڕان رایانگەیاند:کە نەوشیروان مستەفا بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی چوەتە، وڵاتی ئەڵمانیا دوای سێ مانگ دەگەڕێتەوە.
دەزگاكانی راگەیاندن باس لەوەدەكەن كەپێشتر بهرپرسانی گۆڕان رایانگهیاند، نهوشیروان مستهفا تهنیا سێ مانگ له دهرهوهی وڵات دهمێنێتهوه. كەچی ئێستا بەپێی کەناڵەکانی میدیا،رێكخهری گشتی بزووتنهوهی گۆڕان بۆ ماوهی یهك ساڵی دیكه له لهندهنی پایتهختی بهریتانیا دهبێت.
سوعاد سەید رەزاق ئهندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت گوتی: ئێمە سەرەتا نەمانوتووە كە كاك نهوشیروان مستهفا تا سێ مانگ لەوێ دەمێنێتەوە. ئێمە وتمان لەرووی تەندروستییەوە پێویستی بەچارەسەر هەیە.ئەمەش ماوەیەك دەخایەنێت. نەشم بیستوە كە تاساڵێكی تر نەگەڕێتەوە. لەناوبزووتنەوەی گۆڕانیش هیچ شتێكی وا لە ئارادانییە.
لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ كاتێكی دیاریكراو بۆ گەڕانەوەی نەوشیروان مەستەفا بۆ هەرێمی گوردستان هەیە؟ ئەندامەكەی جڤاتی نیشیتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت :وتەبێژی گۆران دەتوانێت كاتی گەڕانەوەی دیاری بكات، بەڵام وەكو رای خۆم هیچ زانیارێكم لەوبارەوە نییە. هەر كاتێك چارەسەرەكەی تەواو بوو بێگومان كاك نەوشیروان دەگەڕێتەوە.
سەبارەت بەوەی ئایا نەبوونی نەوشیروان مستەفا لە هەرێمی كوردستان، هیچ کاریگەری هەبووە لەسەر رۆڵ و گاریگەری بززوتنەوەكەیان؟ سوعاد سەید رەزاق،نەوشیروان مستەفا بەکەسایەتییەکی رۆحی بزووتنەوەی گۆڕان دەزانێت وەك ئەو دەڵێت“بزووتنەوەی گۆڕان ژوورێكی عەمەلیاتی دروستكردوە،پێكهاتووە لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و برادەرانی دیكە بەسەرپەرشتی عومەری سەید عەلی ئەوان ئیشەكان دەكان.جگە لەوە كاك نەوشیروان وەكو شەخسیەتێكی رۆحی بۆ ناوبزووتنەوەی گۆڕان كاریگەری خۆی هەیە،بەڵام وەكو بزوتنەوەی گۆڕان ستراتیژیەتی خۆمان هەیە و كارەكان وەكو خۆی دەڕوات”.
باس لەوەدەكرێت كە هۆكاری نەگەڕانەوەی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بەوەوە هەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان، بەنیازە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماربكات، سوعاد سەید رەزاق گوتی:نەخێر هیچ پەیەیوەندێكی بەوەوە نییە.