نوچە-رادیو فردا
دوابەدوای لیدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەبارەت بە قەدەغەکرانی چوونی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا، مارک زوکەبێرگ داهێنەری فەیسبووک، لە پۆستێکدا پشتگیری خۆی بۆ موسوڵمانان دەربڕی.
مارک زوکەبێرگ نووسیویەتی: دەرگاکانی فەیسبووک بە رووی موسوڵمانان کراوەیە. هەروەها دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ ئەو کەسایەتیە ئەمریکیانە، کە قسەکانی ترامپیان بە رەگەزپەرستانە وەسف کردووە.
زوکەبێرگ، وێڕای رەخنە لە قسەکانی ترامپ، لە لاپەڕەی فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، دەیەوێ پەیوەست بێ بە لایەنگرانی موسوڵمانی خۆی، لەسەرتاسەری جیهان”وەک جوولەکەیەک، باوک و دایکم فێریان کردووم دژ بە هەر هێرشێک لە جیهاندا بوەستمەوە. تەنانەت ئەگەر ئەم هیرشە لەمڕۆدا نەبێ، بەڵام هێرش بۆ سەر ئازادی تاکێک، هێرشە بۆ سەر هەموومان”.
مارک زوکەبێرگ هەروەهادەڵێت: بە موسوڵمانان رادەگەیێنم. بۆ هەتاهەتایە لە فەیسبووک جێگایان دەبێتەوە و بەخیرهاتنیان لی دەکرێ. ئێمە بۆ پاراستنی مافەکانی ئێوە خەبات دەکەین و کەشێکی ئارام و ئاشتییانە تان بۆ پێکدێنن.