نوچە-رادیو فردا
زۆربەی گرووپە دژبەرەکانی حکومەتی سوریا رایانگەیاندووە، بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ناوخۆیی ئەم وڵاتە،ئامادەن مانگی داهاتوو لە گەڵ حکومەت بکەونە وتووێژەوە.
بە پێی راپۆرتی رادیۆی ئەوروپای ئازاد، رادیۆ ئازادی،زیاتر لە سەد کەس لە نوێنەرانی گرووپە دژبەرەکانی بەشارئەسەد، دوابەدوای کۆبوونەوە دوو رۆژەکەی ریاز، کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنانی سوریا بەسترا. لەسەر ئەوە رێكکەوتون، بەشێوەی مەرجدار درێژە بە وتووێژەکانی ئاشتی لە گەڵ دەوڵەتی سوری دەدەن.
مەرجی ئەم بەشە لە ئۆپۆزسیۆن بۆ وتووێژ”کشانەوەی بەشارئەسەد و دەست و پێوەندەکانیەتی لە دەسەڵاتدا. بۆ دەستپێکی قۆناغی ئینتقالی دەسەڵات”.
دانیشتنی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی سوریا،رۆژی پێنج شەممە لە ریاز پایتەختی سعودیە کۆتایی پێهات.
ئەمریکا لە پێکهاتنی کۆبوونەوەی ریازدا،بە تایبەتی لە سەروبەندی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی نیۆیۆرک، پێشوازی کردووە،بەڵام ئێران وێڕای رەخنەگرتن ،دانیشتنەکەی بە پێچەوانەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ڤییەنای ٢ ناوبردووە.