نوچەنێت.هەولێر:
براێكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایدەگەێنێت،هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تاكە دۆستی توركیایە، بۆیە پێدەچێت لە داهاتوودا زۆر شتی گرینگ لە نێوان توركیا و هەرێم ڕوو بدەن.
عوسمان ئۆجەلان،سیاسەتمەداری كورد و برای عەبدوڵڵا ئۆجەلانـی سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە بە ماڵپەڕی فەرم پارتی راگەیاندوە:”هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تاكە دۆستی توركیایە، بۆیە پێدەچێت لە داهاتوودا زۆر شتی گرینگ لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستاندا ڕوو بدەن، دانانی ئاڵای كوردستانیش لە چوارچێوەی سەردانەكەی (بارزانی)ی دا بۆ توركیا، ئەوە دەردەخات كە لە داهاتووێكی نزیكدا توركیا پشتگیری لە بوونی دەوڵەتی كوردی دەكات”.
وتیشی: بارزانی ناخوازێت شەڕی ناوخۆ لە توركیا دروست بێت، بەڵكە دەیەوێت شەڕی ناوخۆ راوەستێ، بۆیە هەوڵ دەدات پڕۆژەی ئاشتی بە بەرگێگی تازەوە دەست پێ بكاتەوە، چونكە ڕۆڵی بەڕێزیان، زۆر كاریگەر و یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە سەر بگرێت، لە هەمان كاتیشدا دەبێت جارێكی دیكە قەندیل و سەركردەكانی پەكەكە بزانن كە نوێنەری كورد (بارزانی)ـیە، چونكە بوونی (بارزانی) بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان گرینگە.