یەکێتی: با گۆڕان کارتی پەرتەوازەکردنی کورد بەرانبەر بەعێراق بەکار نەهێنن، بۆ نمایشی سیاسی لەکوردستان
نوچەنێت / تایبەت
لەکۆبونەوەکەی ئەمرۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری نەکرد، وتەبێژی بزوتنەوەکە بەشدارینەکردنیان بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە بەشێک نین لە پێکهاتەی حکومەتی عێراق و یەکێتی بە نائسیتقرای رای ناوخۆی گۆڕانی دەزانێت.
بەهۆی سیاسەتی تاکڕەوانەی مالیکی و جوڵانەوەی حکومەتەکەی بە ئاراستەیەکی نادەستوری و هەوڵی بەرەو دیکتاتۆریەت بردنی دەسەڵاتی عێراق گرژی لەنێوان لایەنی کوردیی و حکومەتی بەغدا سەریهەڵدا، بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی سیاسی هەرێمی کوردستان سەردانی بە‌غدایان کرد بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان. دوای گەڕاندنەوەی شاندەکەش ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوه‌وه، به‌مه‌به‌ستی قسەکردن لەسەر رەوشی ئێستای کوردستان و دواین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بە‌غداو ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، لەنێو لایەنە کوردییەکاندا تەنها بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری نەکرد، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند”کارنامه‌ی کۆبونه‌وه‌که ته‌رخانبو بۆ کێشه و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان لایه‌نه کوردستانی و عێراقییه‌کان، که به‌شدارن له پێکهاته‌ی حکومه‌تی ئێستای عێراقدا، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێک نییه له‌و پێکهاته‌یه و له بنه‌ڕه‌تیشدا به‌شێک نه‌بوه له رێکه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر، به پێویستمان نه‌زانی به‌شداری کۆبونه‌وه‌که بکه‌ین. هه‌روه‌ها رونیکرده‌وه، که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێک نییه له‌و هاوپه‌یمانه حیزبییه‌ی که ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی پێکهێناوه و هاوکات به‌شێکیش نییه له ئیتلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، که به‌ته‌نها به‌بێ ئاگاداری په‌رله‌مانی کوردستان رێکه‌وتنامه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان کردوه، ناوه‌ڕۆک و ورده‌کاری ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه‌ش نه بۆ ئێمه و نه بۆ رای گشتی کوردستانیش رۆشن نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتیوانی هه‌ر هه‌وڵێک ده‌که‌ین به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌قامگیرکردنی مافه ده‌ستورییه‌کانی گه‌لی کوردستان”.
لەبەرانبەردا سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ نوچەنێت، هۆکاری بەشداری نەکردنی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ “نەبونی ئسیتقراری بڕیار لەناو بزوتنەوەکە گێڕایەوە” وتیشی”بزوتنەوەی گۆڕان بەپێی رۆژ و سات سیاسەت دەکەن، دەیانەوێ وەک خۆیان دەڵێن هەم رای جادە بگرن و هەمیش رای وەسەتی سیاسی کوردستان، رۆژێک باسی ئاسایی کردنەوەی دۆخ دەکەن و رۆژێک خۆیان لەئاسایی بونەوە ئەشارنەوە، ئەمە پێی دەوترێت سیاسەت بەپێی سات”.
سەرچاوەکەی نوچەنێت، لەوەڵامی لێدوانەکەی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت”لەلێدوانەکەیان پشتگیری لە چارەسەرت کێشەکانی بە‌غداو هەولێر دەکەن بەڵام بەشداری کۆبونەوەیەکی کوردستانی ناکەن کە یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان پیشان بەبەغدا و ناوچەکەو جیهانیش دەدات، ئەمە جیا لەگەمەکردن بە وشە هیچی تر نییە و لای خەڵکی هۆشیار روونە چ باسە، من ئەوەندە دەڵێم بزوتنەوەی گۆڕان چاک دەزانێت و خەڵکیش دەزانێت کۆبونەوەکانی ئێستای سیاسییەکانی کوردستان، بۆ بەشکردنی پۆست نییە تا بزوتنەوەی گۆڕان بڵێت خۆ ئێمە پۆست و بەشداریمان نییە، بەڵکو بۆ قسەکردنە لەسەر پێداگری لە بەدەستخستنی مافی رەوای خەڵکی کوردستان، قسەکردنە لەسەر ئەو کێشانەی لەبەردەم دەستوردا دروستکراوە، مەسەلەی مادەی ١٤٠، مەسەلەی پێشمەرگە مەسەلەی بودجە، مەسەلەی نەوت، مەسەلەی سوپای عێراق، ئەمانە نەک هەر مافی دەستورین بەڵکو پەیوەندەی بە ئەمنی قەومی کوردەوە هەیە، ئەوەی گۆڕان دەیکات نەبونی ستراتیژیەتی سیاسەتی نەتەوەییە لای ئەوان، نەوەک بەشدار نەبونیان لە حکومەت، بەهیوام بەخۆیاندا بچنەوە، با گۆڕان واز لەم سیاسەت و مامەڵەی رۆژە بهێنن و کارتی پەرتەوازەکردنی کورد بەرانبەر بەعێراق و ناوچەکە بەکار نەهێنن بۆ نمایشی سیاسی لەکوردستان”.
